سەرۆکی شارەوانی پاریس سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

"پاریس دۆستێکی بە نرخی لە دەستچوو"

K24- هه‌ولێر:

سەرۆکی شارەوانی پاریس، ئان هیدالگۆ لە پرسەنامەیەکدا،  سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی رادەگەیەنێت.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە :

بەڕێز سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر ( فرسەت سۆفی )م بیست بە هۆی کۆڤید-19. هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکی هەولێر، سیاسەتڤانێکی لێهاتوو و دڵسۆزیان لە دەستدا. پاریسیش دۆستێکی بە نرخی لە دەستچوو کە زۆر پەرۆش بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو شارەکە، کە لە ساڵی 2019 ەوە چوارچێوەی پەیماننامەی دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوو شارەکە دانرا .

لە جیاتی خۆم و هەموو دانیشتووانی پاریس، پرسە و سەرەخۆشی گەرم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێز فرسەت سۆفی دەکەم  .

لە گەڵ رێزمدا

ئان هیدالگۆ

پاریس

H.B