شه‌مخانی: ئێران شوێنی تیرۆركردنی فه‌خریزاده‌ی ده‌زانی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران "عه‌لی شه‌مخانی"، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، ئێران پێشبینی هه‌وڵدانی "تیرۆركردنی" زانا "فه‌خریزاده"ی له‌و شوێنه‌دا ده‌كرد.
"شه‌مخانی" بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانی گوتی: "هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، پێشبینی هه‌وڵی تیرۆركردنی زانا "فه‌خریزاده"یان ده‌كرد، هه‌ر له‌و شوێنه‌ی تیرۆركرا، به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت، به‌هۆی ئه‌و هه‌واڵه راڕایانه‌ی له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا باسی پلانی كوشتنی ده‌كرا".
"شه‌مخانی" روونیشیكرده‌وه، "كارمان له‌سه‌ر پشتیوانی پاسه‌وانه‌كانی فه‌خریزاده كرد، به‌ڵام دوژمن به‌شێوه‌یه‌كی نوێ و پشه‌ییانه تیرۆركردنی فه‌خریزاده‌یان جێبه‌جێكرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "فه‌خریزاده زانایه‌كی ئه‌تۆمی بێهاوتا بوو، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له پشه‌سازی و به‌رگری ئه‌تۆمی هه‌بوو، به‌ڵام ئێران زۆر نموونه‌ی وه‌ك فه‌خریزاده‌ی هه‌یه، دوژمن ناتوانێت په‌ی به تواناكانیان به‌رێت".
شه‌مخانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "خوێنی فه‌خریزاده وامان لێده‌كات درێژه به‌كاروانه‌كه‌ی بده‌ین و تۆڵه‌ی ئێران بۆ گه‌له‌ی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت".
زانای ئه‌تۆمی "موحسین فه‌خریزاده"، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران، رۆژی هه‌ینی 27ی ئه‌م مانگه له نزیك تاران كوژرا، كه ئێران به "تیرۆركردن" ناوی هێناوه.
سه‌رچاوه: RT