دانیشتنی رۆژی چوارشه‌مه‌ی په‌رله‌مان دواخرا
K24 – هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی شاندی دانووستانكاری هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیار دراوه، دانیشتنی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت.
بڕیار بوو، رۆژی چوارشه‌ممه (2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره (12)ـی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت.
له باره‌ی دواخستنی دانیشتنه‌كه‌وه، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، "مونا قاوه‌چی" رایگه‌یاند، "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نووسراوى ئاماده‌كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و تێیدا داوا له شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن".
روونیشیكرده‌وه، مه‌به‌ستیان له ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌ت له دانیشتنه‌كه‌دا، "گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پرسی مووچه، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به ره‌وشی دارایی هه‌رێمی كوردستانه".
H.B