نرخی نەوت چاوەڕوانی کۆبوونەوەی ئۆپێکە

رێککەوتن لەناو ئەندامان نەکراوە

K24- هەولێر:

نرخی نەوت بەهۆی ناڕوونی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئۆپێک، هیچ بەرزبوونەوەیەکی تۆمار نەکرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە 47 دۆلار و 68 سەنتە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بەهاکەی 45 دۆلار و حەوت سەنتە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، لەنێو ئەندامانی ئۆپێک، دەنگی جیاواز هەیە سەبارەت بە کەمکردن یان زیادکردنی بەرهەمی نەوت.

رۆژی یەکشەممە، ئەندامانی ئۆپێک کۆبوونەوە بۆ گەیشتن بە خاڵێکی هاوبەش، بەڵام شکستیان هێنا، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە هەوڵ دەدرێت رێککەوتن بکرێت و کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.

لە ئەگەری زیادکردنی بەرهەمی نەوت، نرخی نەوت دادەبزێت.

Reuters