به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه (192) كه‌س له ڤێتنام گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤێتنام رایانگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، به‌هۆی كاره‌ساتی سرووشتییه‌وه، (192) كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و (57) كه‌س بێسه‌روشوێنن و بڕی ملیارێك و (300) هه‌زار دۆلاریش زیانی ئابووری به‌و وڵاته گه‌یشتووه".
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤێتنام رایانگه‌یاند، قه‌باره‌ی زیانه مرۆیی و ماددیه‌كانی كاره‌ساته سرووشتییه‌كانی ته‌نیا ئه‌م دوو مانگه، زۆر له زیانه‌كانی ته‌واوی ساڵی رابردوو زیاتره، كاتێك كه له ماوه‌ی 12 مانگدا 132 كه‌س به‌هۆی كاره‌ساته سرووشتییه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و زیانه ماددییه‌كانیش سنووری 6.2 ترلیۆن دۆنجیان تێپه‌ڕكرد.
وه‌زیری كشتوكاڵ و گه‌شه‌ی لادێكان "نیوین شوان كونج" گوتی: "له ماوه‌ی (2) مانگی رابردوودا، وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی (9) گه‌رده‌لوولی ئاست نزم بووه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده ژینگه‌ییه، كه وه‌ڵاته‌كه‌مانی تووشی زیانی (30) ترلیۆن دۆنج (ملیارێك و 300 هه‌زار دۆلار) كردووه‌ته‌وه، ئاسایی نییه".
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ناوه‌ڕاستی وڵاتی ڤێتنام ساڵێكی سه‌ختی به‌ڕێكرد، هه‌رچه‌نده په‌تای كۆرۆنا كه‌رتی گه‌شتیاری په‌كخستووه، به‌ڵام (9) گه‌رده‌لوولی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، زیانی به شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌دان هه‌زار دانیشتووی ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه.
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته جوگرافیه‌كه‌ی ساڵانه وڵاتی ڤێتنام رووبه‌ڕووی گه‌رده‌لوول و لافاوی وێرانكه‌ر ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B