ئایا پێش 2021، ئه‌مه‌ریكا ڤاكسینه‌كه به‌كاردێنێت؟
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
له ئه‌مه‌ریكا دوو كۆمپانیا ڤاكسینیان به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌وانیش (كۆمپانیای مۆدێرنه و كۆمپانیای كۆمپانیای فایزه‌ر- پی ئێف ئی)-یه، هه‌ردوو كۆمپانیاكه له رووی تاقیگه‌ییه‌وه كۆتاییان به كاری تاقیكردنه‌وه‌كانیان هێناوه، چونكه تائێستا زیاتر له 45 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی خۆبه‌خش ڤاكسینه‌یشنیان كردووه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به رووپێوی گشتی پێدانی ڤاكسینه‌كه ده‌كرێت؟ بۆ ئه‌مه‌ش ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ده‌وێت.
ده‌سته‌واژه‌ی (ڤاكسینه‌كه به‌كاردێت) ده‌سته‌واژه‌یه‌كی لاستیكییه مانای ئه‌وه نییه پێشتر به‌كارنه‌هاتووه. به‌و مانایه‌یه كه كه‌ی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی ئاسایی ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی كاری لێنۆڕگه‌یی و تاقیكردنه‌وه‌كان. وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له به‌ریتانیا، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بدرێت كه پرۆسه‌كه زیاتر له 800 هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌نتۆنی فاوچی گه‌وره پسپۆڕی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له‌حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ره‌خنه له رێكخه‌ری ده‌رمانسازی به‌ریتانیا ده‌گرێت كه به‌ئاشكرا ده‌ڵێن په‌له‌مانه له ئاشكراكردنی ڤاكسینه‌یشنی به‌شێكی كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و كۆمپانیای بایۆ ئێن تێك (BioNTech) ئه‌ڵمانی.
ده‌سته‌ی چاودێری له به‌ریتانیا به ئاژانسی رێكخستنی ده‌رمان و به‌روبوومه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ناسراوه، رۆژی 2ی كانوونی یه‌كه‌م، ئاشكرای كرد كه ره‌زامه‌ندیان داوه به كۆمیانیای فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و كۆمپانیای بایۆ ئێن تێك (BioNTech) ئه‌ڵمانی ڤاكسینه‌یشن، ده‌ستپێبكات. به‌مه‌ش به‌ریتانیا ده‌ست به ڤاكسه‌نه‌یشن ده‌كات پێش ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا.
فاوچی له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز ده‌ڵێت: "ئه‌وان به توانان، زانای چاكن"."به‌ڵام ئه‌گه‌ر داتاكانی كۆمپانیای فایزه‌ر وه‌رگرین و له‌بری ئه‌وه به وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكه‌ین، پێویستی به وردێتی هه‌یه". "هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه".
ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بۆوه كه پێش هه‌ڵبژاردن (3ی نۆڤێمبه‌ر) ره‌زامه‌ندیان نه‌دا له‌سه‌ر ڤاكسنه‌یشن كه بووه هۆی كه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رامبه‌ر جۆو بایدن.
ستیڤن هان كۆمیسیاری ئیداره‌ی خۆراك و به‌رپرسانی تری ته‌ندروستی بۆ رۆژنامه‌ی بۆستن پۆست، ده‌ڵێن: "ئه‌م پرۆسه‌یه په‌سه‌ندكردنێكی ورد و روونی ده‌وێت كه كلیلی گره‌نتی خه‌ڵكی بێت بۆ ڤاكسینه‌كه".
هه‌روه‌ها فاوچی بۆ سی بی ئێس، وتی: "به‌ریتانیا وه‌ك ئه‌وه‌یه له گۆشه‌یه‌كی ماراسۆنه‌كه‌وه راكات و بیه‌وێت بگاته مایلی كۆتایی راكردنه‌كه". ده‌شڵێت: "به‌ڕاستی له‌رێگه‌ی ئه‌م ره‌زامه‌ندییه‌وه په‌له‌ئه‌كه‌ن".
قسه‌كانی فاوچی به‌و مانایه نییه كه ڤاكسینی هه‌ردوو كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه ترسیان له‌سه‌ره، به‌ڵكو ئه‌و پێیوایه كه هێشتا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان به كۆتایی نه‌گه‌یشتوون و دوو تا سێ مانگی تری ده‌وێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌ی فاوچی-دا یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای ماوه‌ی زیاتر ده‌كات زیاتر ده‌كات بۆ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر دڵنیایی ڤاكسینه‌كه‌دا هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی ئه‌مه‌ریكی (بێل كلنتۆن و جۆرج ده‌بلیو بۆش و باراك ئۆباما) بڕیاریانداوه له‌یه‌كه‌م ڤاكسینه‌یشندا ڤاكسینه‌كه له‌خۆیان بده‌ن، ته‌نیا وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كه.
هه‌ردوو سه‌رۆكی پێشوو (كلنتۆن و بۆش) له رێگه‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ه‌وه رایانگه‌یاند كه مه‌به‌ستیانه ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن و باراك ئۆباما-ش شه‌وی 4ی كانوونی یه‌كه‌م له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی: "بڕیاری ته‌واوم داوه كه ڤاكسینه‌كه وه‌رگرم".
فریدی فۆرد سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به زه واشنتۆن پۆست-ی وت: "هه‌تا جۆرج ده‌بلیو بۆش خۆی په‌یوه‌ندی كردووه به د. ئه‌نتۆنی فاوچی و د. دیبوار بیركس، ئه‌ندامانی تیمی كاركردنی تایبه‌ت به كۆرۆنا ڤایرۆس خۆبه‌خش ئه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه له پێناو هاوكاریكردنی هاندانی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی كه ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن.
له دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا، كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و كۆمپانیای بایۆ ئێن تێك (BioNTech) ئه‌ڵمانی دوای ره‌زامه‌ندی حاڵه‌تی خێرای ڤاكسه‌نه‌یشنیان له ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی كرد. ئه‌مڕۆ 6ی كانوونی یه‌كه‌م كۆمپانیای بایۆته‌كنۆلۆژی ئه‌مه‌ریكی له رێگه‌ی گۆڤاری نیوئینگلاند-ی پزیشكی-یه‌وه رایگه‌یاندووه له رێگه‌ی ڤاكسینی كۆمپانیای مۆدێرنه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه كه ڤاكسینه‌كه توانای به‌رگری هه‌یه دژی هه‌موو توشبوونێك به كۆرۆنا، لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 3 مانگ.
له‌و 34 كه‌سه‌ی كه له‌مانگی (3)ه‌وه دوو ژه‌می ڤاكسینی mRNA-1273یان وه‌رگرتووه، ماوه‌ی 90 رۆژه دژه ته‌نی به‌رگریان به‌هێزه و له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌شه‌وه هیچ زانیارییه‌كی تر تۆمار نه‌كراوه، چونكه دوا واده‌ی توێژینه‌وه له‌سه‌ریان كۆتایی تشرینی یه‌كه‌م بووه، هه‌رچه‌نده دۆخی ته‌ندروستی كه‌سه‌كان زۆر باشه.
هه‌ربۆیه له‌دوای ئه‌نجامی ته‌واوی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنه، هه‌فته‌ی پێشوو داوایان له ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان كرد كه حاڵه‌تی فریاگوزاری خێرا راگه‌یه‌نێت بۆ ڤاكسه‌نه‌یشن ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه‌یان 100%-ه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆ ساڵی 2021، 500 ملیۆن ژه‌می ڤاكسینی كۆمپانیاكه‌یان ئاماده‌یه.
به‌ڵام به‌پێی زۆربه‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌نتۆنی فاوچی گه‌وره پسپۆڕی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان، تا مانگی ئاداری 2021 ڤاكسینه‌كه له ئه‌مه‌ریكا به‌كارناهێنرێت.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 6ی تشرینی یه‌كه‌م 66 ملیۆن و 912 هه‌زار و 650 كه‌س زیاتر له جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 536 هه‌زار و 225 كه‌سیش مردوون.