راگەیندراوێك لە پارێزگای هەولێره‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی كیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناو شاری هه‌ولێر روویاندا، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تا ئیستا ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچیكار و كه‌سانی له‌یاسا ده‌رچوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆدا گیراوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ به‌كاربهێنێت، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر ده‌كرێن و رێكاری توند به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی ڕابردوو چەند حاڵەتێکی تەقەکردن و کوشتن و شەڕ و ئاژاوە لەناو شاری هەولێر روویاندا، کە بەداخەوە چەند کەسێکی نابەرپرس لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و مامەڵەکردن و قەرزاری ئەنجامیاندا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر به ته‌واوی هێزه‌كانی ئاسایش، زێرەڤانی، پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆه، کە بەشەو و رۆژ لەئەرکدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و دەرچووان لەیاسا، توانرا چەند کەسێك لەو تاوانبارانە دەستگیربکرێن و دەستیش بەسەر چەند چەکێك و ئۆتۆمبێلێکدا بگیرێت، کە بەنایاسایی بەکارهاتوون.
ویڕای دەستخۆشیمان لەهێزە ئەمنیەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، وەك پارێزگای هەولێر سەرجەم هێزەکانمان دەستکراوە کردووە له گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست و دەستگیرکردنی هەر سەرپێچیکارێك، کە چەکی بێ مۆڵەتیان هەڵگرتبێت، یان ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ بەکاربهێنن.
هەموو ئەو کەسانەشی کە کارمەندی ئەمنین یان سەربازین لەدەرەوەی شوێنی کارکردنی فەرمی خۆیان، چەکیان پێبێ یان ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکاربهێنن، ئەوا دەستبەجێ دەستگیر دەکرێن و دەست بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلەکانییاندا دەگیرێت و پاشان رێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
لێره‌وە جارێکی تر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شاری هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە کە بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتواناو چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ سەروماڵیان دەپارێزین و داواش لەهاوڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن.
هێمن قادر
پارێزگاری هەولێر/ بەوەکالەت
2020.12.8
H.B