عێراق داوای گەڕانەوەی پارەکانی بیلارووسیا دەکاتەوە

چەند ساڵێك لەمەوبەریش داوای پارەكەی كردبووەوە
دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی بیلارووسیا لە بەغدا
دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی بیلارووسیا لە بەغدا

K24 - ھەولێر

جارێکی دیکەی عێراق داوای پارەکانی لە بیلارووسیا دەکاتەوە، پێی راگەیاندووە کە ئەم دۆخە نالەبارەی ئێستای عێراق لە بەرچاو بگرێت کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت.

ئەو داواکارییەی عێراق لە کاتێکدایە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ڤیکتۆر ریپاک باڵیۆزی نوێی بیلارووسیا کۆبووەوە، لە میانی وەرگرتنی پەڕاوی باڵیۆزی نوێ، وەزیری دەرەوەی عێراق پێی راگەیاندن، کە بڕێک پارەی عێراق لە بیلارووسیایە و پێویستە دۆسیه‌کە بجوڵێندرێت، چونکە عێراق بە دۆخێکی تایبه‌تی ئابووری دا تێدەپەڕێت.

بەڵام لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا نەهاتووە، کە ئەو ىڕە پارەیەی لە بیلارووسیا هەیە چەندە و لە چ کاتێکەوە و چۆن گەیشتووەتە ئه‌و وڵاتەکە.

هەروەها فوئاد حوێن داوای کرد، بیلارووسیا هاوکار بن لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو قوتابیە عێراقییانەی لە  مینسک دەخوێنن،و پێویستە لیژنەیەکی هاوبەشی عێراقی بیلارووسی دابمەزرێت لە بەغدا کۆبوونەوە بکەن.

لای خۆشیەوە باڵیۆزی بیلارووسیا ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی عێراق نیشاندا و رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لە زۆربەی بوارەکانی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی پزیشی چاودێری تەندروستی و کەرتی نەوتی و بواری وەرزشی کاردەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، دۆسیەی گەڕانەوەی پارەی عێراق لە رووسیا مێژووێکی کۆنی هەیە، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە 2018 داوای لە گەڕانەوەی پارەی لە بیلارووسیا کردبوو.