ڤیان سه‌بری: پێویسته حكومه‌تی فیدرالی به‌شه بودجه‌ی ته‌واو بداته هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی نه‌وت و دارایی و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)، ماوه‌ی (4) رۆژه شاندنی دانوستانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و وه‌زیری دارایی، نه‌وت و ده‌ره‌وه‌دا له‌كۆبوونه‌وه دان.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به په‌یامنێری (كوردستان24)ی راگه‌یاند، "پڕۆژه‌یاسای بودجه تا ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، بابه‌ته‌كان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنایه، جگه له‌وه، ده‌یانه‌وێت نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رزبكه‌نه‌وه، ساڵی 2019، نرخی دۆلار، هه‌زار و (182) دینار بوو، ره‌نگه بۆ ساڵی (2021) بیكه‌نه هه‌زار و (300) دینار".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی: "شاندنی دانوستان له كۆبوونه‌وه‌دایه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رێككه‌وتوون، هه‌رچه‌ند له 15ی ئابی رابردوو، له‌سه‌ر بڕی (320) ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌رسێ مانگی (ئاب و ئه‌یلوول و تشرینی یه‌كه‌م) رێككه‌وتبووین، به‌ڵام تا ئێستا پشكی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م)یان نه‌ناردووه".
ڤیان سه‌بری، روونیكرده‌وه، "له به‌شه بودجه‌ی (2021)دا، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان رامه‌نگه‌یاندووه، ئاماده‌ییمان هه‌یه بڕی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ئیداره‌ی دارایی، پابه‌ند ده‌بین، له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته حكومه‌تی فیدرالی به‌شه بودجه‌ی ته‌واو بداته هه‌رێمی كوردستان".
سه‌باره‌ت به بابه‌تی تێچوونی و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ڤیان سه‌بری گوتی: "ئه‌مه ماوه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تی هوونه‌رین، شاندی دانوستانی هه‌رێمی كورستان، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتییان هه‌یه بۆ رێككه‌وتنی كۆنكریتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه".
گوتیشی: " به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه، ره‌نگه (130) ترلیۆن دینار بودجه‌ی (2021) بێت، بڕی (40) تا (45) ترلیۆن دیناریش بۆ كورتهێان ته‌رخان بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌كانی شاندنی دانوستانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، كه ماوه‌ی (4) رۆژه له كۆبوونه‌وه دان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدرالی، نه‌هرۆ رواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر بابه‌تی ناردنی (320) ملیار دیناری مانگی (10)یه، بڕیاره حكومه‌تی عێراق ره‌وانه‌ی كوردستانی بكات، پاشان رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا ئه‌نجام بدرێت".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی حكومه‌تی ئیتیحادی كردووه، به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌نارده‌كرنی نه‌وت، له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه، تاوه‌كو داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی عێراق".
نه‌هرۆ رواندزی روونیكره‌وه، "پێوسته ئێمه‌ی كورد نوێنه‌رمان له كۆمپانیای سۆمۆ هه‌بێت، تا بتوانین له سه‌رپه‌رستی هاوبه‌شه‌وه، ببینه هاوبه‌شی ئیداری به‌پێی ده‌ستوور، سه‌باره‌ت به ده‌روازه‌كانی سنوور، به‌پێی مادده‌ی 114ی ده‌ستوور و یاسای ئیداره‌ی دارایی، مادده 27، بڕگه‌ی 5 و مادده‌ی 29، ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ین، به دادپه‌روه‌رانه".
نه‌هرۆ رواندزی ئاماژه‌ی كرد، "بابه‌تێكی دیكه‌ی دانوستان، مه‌له‌فی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، چونكه له ساڵی 2005ه‌وه، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ژماره‌یان 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌ستنیشانكراوه، كه خۆی ملیۆنێك و 251 هه‌زار و 421 فه‌رمانبه‌ره، ئه‌مه له رێگه‌ی بایۆمه‌تری و به په‌نجه‌مۆره‌وه یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان گوتیشی: "حكومه‌تی عێراق، قه‌رزێكی زۆری وه‌رگرتووه، به‌بێئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی هیچ به‌شێكی له‌و قه‌رزه پێبدرێت، به‌پێی مادده‌ی (106)ی ده‌ستووری عێراق، 12.7% پشكی هه‌رێمه، هه‌رێمی كوردستان مافی وه‌رگرتنی ئه‌و پشكه‌ی هه‌یه، كه‌چی پێی نادرێت و له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، لێشیده‌بڕن، پێویسته حكومه‌تی عێراقی پابه‌ند بێت، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات".
نه‌هرۆ رواندزی گوتی: "حكومه‌تی به‌غدا له پێدانی (320) ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم لاری نییه، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كازمی تا نه‌ینێرێت، له‌كاتێكدا ئاماده‌یی نیشانداوه، به‌ڵام به‌ئاشكرا ده‌ڵێت ئێمه فشارمان له‌سه‌ره، دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێرین".
سه‌باره‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌یی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گوتیشی: "لایه‌نه شیعییه‌كان به‌ناحه‌قانه فشار له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌و‌ڵدایه رێككه‌وتنی ستراتیژییانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات، بۆئه‌وه‌ی تووشی كێشه نه‌بینه‌وه، پێوسته ئه‌و شاندی دانوستانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا سه‌ردانی هێزه سیاسی و سه‌ركرده‌كانی كوتله‌ی سیاسی له په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن و بگه‌نه رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی".