توركیا عه‌ین عیسا بۆردومان ده‌كات
K24 - ھەولێر
هێزه‌كانی توركیا و گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان كه‌مپی عه‌ین عیسا و دوو گوندی دیكەی رۆژئاوای كوردستان تۆپباران كرد.
په‌یامنێری كوردستان24، له كۆبانێ رایگه‌یاند، شەوی رابردوو سوپای توركیا و چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا كه‌مپی عه‌ین عیسا و گونده‌كانی سه‌یدا و موعه‌له‌قی-یان تۆپباران كرد.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه سوپای توركیا و چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان به به‌رده‌وامی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا و كەمپه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه بۆردومان ده‌كه‌ن، رووسیاش داوا له هه‌سه‌ده ده‌كات ئه‌و شارۆچكه‌یه راده‌ستی سوپای سووریا بكات تا له هێرشی توركیا پارێزراوبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە ھەفتەی رابردوو میدیاكانی نزیك لە ھەسەدە رایانگەیاندبوو، كە رووسیا و ھەسەدە لەسەر ئەوە رێككەوتوون عەین عیسا بە ھاوبەشی لەگەڵ حكومەتی سووریا بپارێزن و چەند خاڵێكی سەربازی ھاوبەش لەنێوان ھەردوولا ھەبێت.