قەرزە ناوخۆییەكانی عێراق 9 ترلیۆن دینار زیاد دەكات

"تاوەكو چارەگی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە 43 ترلتۆن دینار"
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

دەستەی ئاماری عێراق ئاشكرایكرد، قەرزی ناوخۆیی تاوەكو چارەگی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە 43 ترلتۆن دینار.

دەستەی ئامار بە پشتبەستن بە راپۆرتەكانی وەزارەتی پلاندانان بڵاویكردووەتەوە، قەرزە ناخۆییەكانی عێراق لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە سەرووی 43 ترلیۆن و 406 ملیار دینار. لەكاتێكدا قەرزی ناوخۆیی لەھەمان ماوەی ساڵی 2019 زیاتر لە 38 ترلیۆن دینار بووە.

بەگوێرەی داتاكان بەھۆ قەیرانی دارایی و كەمبوونەوەی داھات قەرزە ناوخۆییەكانی عێراق 9 ترلیۆن دینار زیادیكردووە.

دەستەی ئاماری گشتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، یەدەگی دراو لە بانكی ناوەندی دابەزیوە بۆ 68 ترلیۆن و 500 ملیار دینار، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو یەدەگی دراو لە سەرووی 78 ترلیۆن دینار بووە.