بەفر و باران بەڕێوەیە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
بەفربارین - ئەرشیف
بەفربارین - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە ھەندێك ناوچە نمە باران دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە كاتەكانی دوای نیوەڕه ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان بارانی مامناوەندی و لێزمەباران دەبێت، لە ھەندێك كاتدا ھەورەتریشقە دەبێت، لەسەر لوتكە و ناوچە كوێستانییەكان بەفر دەبارێت.

 

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك