پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی لە دھۆك ئاگری گرت و زیانی گیانی لێكەوتەوە

كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش جەستەی سوتاوە و گەیەنرایە نەخۆشخانە
دیمەنێكی رووداوەكە
دیمەنێكی رووداوەكە

K24 – دھۆك

پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی لەسەر رێگەی دھۆك – زاخۆ ئاگری گرت و كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش جەستەی سوتاوە و بۆ چارەسەری پزیشكی رەوانەی دھۆك كرا.

ئالان حوسێن، پەیامنێری كوردستان24 لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند: "ئەو كەوسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (رزگار حوسێن)ـە و خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانە و لەو پاڵاوگەیە كاری كردووە".

نیھاد فەقۆ، خاوەنی پاڵاوگەكە بە كوردستان24ی گوت: "تائێستا ھۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرا نەكراوە، جگە لە زیانی گیانی كە كەسێك گیانی لەدەستداوە و كەسێكی دیكەش بریندارە، زیانی زۆری مادیش ھەیە، ئێستا ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە ".