ماجیده ته‌میمی: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌له له ناردنی پڕۆژه‌یاسای (2021) بكات
K24 - هه‌ولێر:
ماجیده ته‌میمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به په‌یامنێری كوردستان24ی رایگه‌یاند، لێكه‌وته‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بووه‌ته هۆی له‌ناكاو به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عیراقی، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ دروستكردووه و هاووڵاتیانیش له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بردووه‌ته به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی.
ماجیده ته‌میمی گوتی: "پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)، ده‌بوو ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سند بكرابایه، به‌ڵام دانیشتنه‌كه بۆ سبه‌ی دواخرا. ده‌ختیشیكرده‌وه : ده‌بێت به‌ر له (31)ی ئه‌م مانگه به‌ده‌ستمان بگات، چونكه له لیژنه‌ی دارایی گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می له‌سه‌ر ده‌كرێت، ناكرێت له‌وه زیاتر دوابخرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی هاووڵاتیان و چالاكییه‌كانی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته په‌له‌ی لێبكرێت".
ته‌میمی گوتیشی: "گرنگترین ئه‌و دزه‌كردنانه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) هه‌بوون، به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌رماڵه‌كان بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌سپا، ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، بزانین چیمان پێده‌كرێت، تا كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتیان كه‌م بكه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، ته‌میمی روونیكرده‌وه، "میوانداری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیمان له په‌رله‌مان كردووه، ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار داوه، له رۆژی یه‌كشممه‌وه دۆلار ده‌بێته هه‌زار و (450) دینار، ئه‌مه كاریگه‌ری گه‌وره دروست ده‌كات، ده‌بووایه ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار بكرابا، نه‌وه‌ك به‌مشێوه‌یه، كار له‌سه‌ر بازاڕ و هاووڵاتیان بكات، جگه له‌وه‌ش، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه نین، به‌تایبه‌تی ئه‌و مووچانه‌ی كه‌من، به‌شی ژیانیان ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ بڕینی (50%) ده‌رماڵه نیم، ده‌كرێت ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه ته‌نیا بۆ پله باڵاكان و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بێت".
د.ی