ئازاد جندیانی: پێویسته بپرسین بۆچی توركیا په‌كه‌كه له شنگال بۆردومان ناكات
K24 – هه‌ولێر:
ئازاد جندیانی، چاودێری سیاسی، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، په‌كه‌كه پێی ناوه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌وه و خزمه‌تی ئه‌جێندای وڵاتێك ده‌كات و پێویسته بپرسین بۆچی توركیا بۆردومانی ئه‌زمڕ ده‌كات، به‌ڵام فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان نانێرێت بۆ بۆردومانی په‌كه‌كه له شنگال. له باره‌ی عێراقیشه‌وه گوتی: ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای هیچ دامه‌زراوه و ده‌یانه‌وێت كورد سووك بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، ئازاد جوندیانی، رایگه‌یاند، ده‌مه‌وێت به روونی ئه‌وه بڵێم، سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق له لوتكه‌ی "غرور"دایه. شیعه دوای زیاتر له هه‌زار ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجاره حوكمی گرتووه‌ته ده‌ست و حوكمه‌كه‌ی نه دیموكراتییه و نه رێز له پێكهاته‌كان ده‌گرێت و له نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
له باره‌ی دابه‌زینی به‌های دراووی عێراقیش، ئازاد جندیانی گوتی: ئه‌وان به مه‌به‌ست به‌های دیناریان دابه‌زاند و عێراق له قه‌یرانێكی قوڵدایه و ئه‌و دوو مانگه‌ی مووچه‌یان داوه و پشكی هه‌رێمیان نه‌داوه، به قه‌رز وه‌ریانگرتووه و ناچارن پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بن و كێشه درووست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به كێشه نانه‌وه به‌ره‌و چاڵ رابكه‌ن و ئه‌و لوتبه‌رزییه وه‌ك چۆن بینیمان سه‌ری سه‌دام حوسێنی خوارد، سه‌ری ئه‌مانیش ده‌خوات.
هه‌ر له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداوه، ئازاد جندیانی گوتی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كورد سووك بكه‌ن. ئه‌و جۆره ئاراسته‌یه له هه‌رێمی كوردستانیش درووست بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت لایه‌نه كوردییه‌كان، ئه‌وانه‌ی بڕوایان به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆیان بكه‌ونه گفتوگۆ و "ته‌عبیئه"ی رایگشتی ناوخۆیی بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر به ته‌مای سۆشیال میدیا بن، ئه‌نجامی باش نابێت. عێراق ده‌وڵه‌تێكه له (1921)ه‌وه له‌سه‌ر هیچ درووست كراوه.
له باره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه، ئازاد جندیانی گوتی: ده‌مه‌وێت به سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه، كه به‌شێكیان به‌ر له پازده ساڵێك ده‌مانناسین، بڵێم: ئێوه پێتان كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌وه. ئێمه ده‌زانین دوای ماوه‌یه‌كی دیكه چیان به‌سه‌ر دێت، شكستی هه‌رێم شكستی كوردایه‌تییه و به په‌كه‌كه جێگه‌ی هه‌رێم پڕ ناكرێته‌وه. ده‌بێت هه‌مووان ئه‌م راستییه بزانن.
هه‌روه‌ها گوتی: عه‌یبه په‌كه‌كه واده‌كات. په‌كه‌كه له شنگال پارێزگاری له هێڵی په‌یوه‌ندی وڵاتێك ده‌كات. چووه‌ته خزمه‌تی ئه‌جێندای وڵاتێك، كه هه‌موومان ده‌زانین له ئاستیی نێوده‌وڵه‌تیش فشاری زۆری له‌سه‌ره. هه‌قه و پێویسته په‌كه‌كه پێداچوونه‌وه له سیاسه‌تی هه‌ڵه‌شه‌ییانه و گوماناوی خۆی بكاته‌وه.
ئازاد جندیانی ئه‌و پرسیاره‌شی وروژاند، كه بۆچی توركیا په‌كه‌كه له شنگال ناكاته ئامانج و گوتی: هه‌قه بپرسین، بۆچی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا ده‌گاته ئه‌زمڕ و بۆردومانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كات، به‌ڵام شنگال له توركیا نزیكتره تا سلێمانی، به‌ڵام توركیا هیچ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان نانێرێت تا په‌كه‌كه له شنگال بۆردومان بكات، له كاتێكدا په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه به‌ربڵاوتره؟