توركیا گه‌نجینه‌یه‌كی زێڕی دۆزییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵیی ره‌سمیی توركیا، "ئه‌نادۆڵ" بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی بڕێكی زۆر زێڕی دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و زێڕه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، به نرخی ئێستای له بازاردا، بایی 6 ملیار دۆلاره.
ئه‌و سه‌رچاوه توركییه هیچ زانیارییه‌كی زیاتری له باره‌ی ورده‌كاری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجینه‌یه ئاشكرا نه‌كردووه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه، رۆژ له دوای رۆژ به هۆی ناجێگیری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و فشاره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، به‌های لیره‌ی توركی به‌رده‌وام رووی له دابه‌زینه.