رۆژی دووشەممەى داهاتوو پەرلەمان و حکومەت کۆدەبنەوە

K24 – ھەولێر:
بڕیاره رۆژی دووشەممەى داهاتوو، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن و دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان روون بکەنەوە.
سامان ئەحمەد بهكر، بەڕێوهبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فهرمی پەرلەمان رایگەیاند، هەر یەک لە وەزیری دارایی و كاروبارى ئابووری، وهزیرى پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە پهرلهمانی كوردستان ئامادە دەبن.
گووتیشی: بڕیارە شاندی دانوستانکار لە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆى رۆژی دووشهممه، ڕێكهوتى 2020/12/28، لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی دارایی، كاروبارى ئابووری، كاروبارى یاسایی و وزهو سامانە سروشتییەکان کۆببنەوە و روونکردنەوە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو و دواین ئەنجامی رێککەوتنی هەولێرو بەغدا بخەنە بەردەم پەرلەمان و وردەکارییەکانی گفتوگۆکان بۆ پەرلەمان ڕوون بكهنهوه.