ئێران: ئه‌وروپا دوایین هه‌لی له‌به‌رده‌مه تا پارێزگاری له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا دوایین هه‌لی له‌به‌رده‌مه تا پارێزگاری له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكات، له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكاش له رێككه‌وتنه‌كه، ئێران پابه‌نده و نه‌وه‌ستاوه.
خه‌تیبزاده گوتی: "له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی وه‌زیرانی ده‌روه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه، شاره‌زایان دوایین پێشهاته‌كانییان له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی تاوتوێ كردووه".
خه‌تیبزاده گوتیشی: "بۆ لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌ركه‌كانی ئه‌وان چییه، چیان كردووه، چیان نه‌كرووه".
خه‌تیبزاده روونیكره‌وه، "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جه‌ختی كردوه، له به‌ربه‌ست درووستكردن بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شه، قه‌باره‌ی بازرگانی ئێران- ئه‌وروپا، به‌ر له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنیدا، دوای شكستی ئه‌وروپا له به‌ڵێنه‌كانی، به‌رپرسیاریه‌ته‌كه له ئه‌ستۆی لایه‌نی ئه‌رورپایه، پێیان گوتراوه، ئه‌مه دوایین هه‌له له‌به‌رده‌م ئه‌وروپا تا پارێزگاری له رێككه‌وتنه‌كه بكات".
خه‌تیبزاده ئاماژه‌ی كرد، "بۆیان روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بێت به به‌ڵێنه‌كانی؛ ئێران بۆ هه‌نگاوه‌كانی زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه".
خه‌تیبزاده گوتیشی: "هیچ دانووستانێكی نوێ له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ناكرێت".
سه‌رچاوه: انباء فارس
د.ی