عەقیدێکی پێشمەرگە لە سلێمانی کوژرا

سلێمانی
سلێمانی

K24- هەولێر:

لە گەڕەکی قڕگەی سلێمانی، تەقە لە ماڵی عەقیدێکی خانەنشینی پێشمەرگە کرا و بە هۆیەوە عەقیدەکە گیانی لەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمشەو لە گەڕەکی قڕگە لە سلێمانی تەقە لە ماڵی عەقیدێکی خانەنشینی پێشمەرگە کراوە بەو هۆیەوە عەقیدەکە برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

راشیگەیاند، کامێراکانی چاودێری کۆکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە؛ تیمەکانی بەڵگەی تاوان لە شوێنی رووداوەکەن. تا ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و هۆکاری تەقەکە نادیارە.

H.J