پاپا فرانسیس: وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقی و دینییه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پاپا فرانسیس (پاپای ڤاتیكان) هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و وه‌هاش وه‌سفی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌كات، كه پابه‌ندبوونێكی (ئیلتزامێكی) دینی و ئه‌خلاقییه و رزگاركه‌ری ژیانه و ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شێكه له خۆكوشتن كه خواش پێی ناخۆشه.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، 10ی كانوونی دووه‌م كه پشتی به‌ستووه به چاوپێكه‌وتنێكی پاپا له‌گه‌ڵ گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی TG5 ی ئیتاڵی و پێده‌چێت ئه‌مشه‌ویش په‌خش بكرێت، فرانسیس داوا له هه‌مووان ده‌كات، ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن و ده‌شڵێت: "بژارده‌یه‌كی ئه‌خلاقییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ رۆڵت به ته‌ندروستی و ژیانه‌وه هه‌یه، بۆیه تۆ رۆڵت به ژیانی خه‌ڵكی تریشه‌وه هه‌یه".
پاپا خه‌جت ده‌كاته‌وه: "من خۆم تۆماركردووه و وه‌ریده‌گرم، هه‌موو كه‌س پێویسته ئه‌وه بكات".
به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی كه له ئیعلانی پێشوه‌خته‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ده‌یكات، پاپا ده‌ڵێت: "تێناگه‌م بۆ هه‌ندێك باش ناڵێن، نه‌خێر، ڤاكسینه‌كه هیچ ترسی نییه، ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كان ئه‌مه‌یان پێشكه‌شكردبێت، ئیتر ترس له كوێیه كه شتێكه ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو و باش بێت، هیچ ترسێكی تایبه‌تی نه‌بێت بۆچی وه‌رینه‌گریت؟ ئه‌مه ئینكارییه‌كی خۆكوژییه، كه من نازانم چۆن راڤه‌ی بكه‌م!".
پاپای ڤاتیكان زۆربه‌ی جار تووشی ره‌خنه‌ی ئه‌وه بۆته‌وه، كه ماسك ناكات و هه‌ندێك كه‌س گوزارشتی نائارامییان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی جیهان و وڵاتانی دیكه ئاكاده‌ییان بوو له گردبونه‌وه‌ی (بابابوی) كه ترسی رووبه‌روو بۆته‌وه.
پاپا فرانسیس سوره له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بژارده‌كانی پاراستنی سه‌لامه‌تی، وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له قه‌شه‌كان له‌نێویاندا (كاردینال) كه پشكنینی تاقیگه‌یی پۆزه‌تیڤ بوو، له‌و ماوه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ندی به فرانسیسه‌وه كرد.
هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كه فرا‌نسیسی ناچاركرد، چالاكییه‌كانی گه‌شتكردنی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردووه‌دا بۆ وڵاتان بوه‌ستێنێت و له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه و هه‌موو ئاهه‌نگێكی ئاینی ره‌تكرده‌وه و له به‌رنامه‌كانیدا نه‌یهێشت.
له‌نێو په‌یامه‌كانیدا فرانسیس باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ ڤاكسینه‌كاندا هه‌یه و قه‌یرانی ئیفلیجی منداڵانی بیریه‌تی كاتێك دایكان گه‌یشتبوونه بێئومێدی، ڤاكسین فریایان كه‌وت. زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ ڤاكسیندا گه‌شه‌مان كردووه، له‌سایه‌ی ڤاكسینی سورێژه و هه‌موو ڤاكسینه‌كان منداڵان درێژه‌یان به ژیان داوه".
له په‌یامه‌كه‌یدا به‌ناوی "Urbiet Orbi" فرانسیس له رۆژانی كریسمسدا داوای "ڤاكسین بۆ هه‌مووان" ده‌كات. ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ له‌مكاته‌دا تاریكایی باڵی به‌سه‌ر هه‌موواندا كێشاوه و نائومێدی له‌به‌رده‌مماندایه، روناكی جیاواز له هیواكاندا ده‌بینرێت، یه‌ك له‌وانه ڤاكسینه‌كه‌یه".
ئه‌م په‌یامه‌ی فرانسیس له‌كاتێكدایه، بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه، ڤاكسینه‌كه ته‌واوی وڵاتان كه‌ڵكی لێوه‌رگرێت و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌تانیشدا سه‌ره‌تا كارمه‌ندان و كرێكارانی ته‌ندروستی و چاودێرانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر پرۆسه‌ی ڤاكسینه‌كه ده‌كه‌ون.
جیهان له‌به‌رده‌م 4 ڤاكسیندایه ئه‌وانیش (مۆدێرنای ئه‌مه‌ریكی، فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و بایۆ ئین تاكی ئه‌ڵمانی پێكه‌وه، گامالێیای رووسی، ئۆكسفۆرد "یونی ئه‌سترازینكای به‌ریتانی). هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه و پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشنیش له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و زۆرێك له وڵاتانی ئاسیا هه‌نگاوی باشی بڕیوه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكی كۆمه‌ڵگه باوه‌ڕی له‌قه به ڤاكسینه‌كه ،به‌هۆی ئه‌و هه‌موو پرۆپاگه‌نده‌یه‌ی له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه ده‌كرێن.
H.B