ئێران گەورەترین كەشتی سەربازی لە مێژووی خۆیدا نمایش دەكات

كەشتیەكە بنكەیەكی سەرئاوە دەتوانێت جگە لە ھێزە چەكدارەكانی دەریاوانی، 6 ھیلیكۆپتەر و ژمارەیەك لە بەلەمە سەربازییەكان ھەڵگرێت
كەشتی مەكوان، گەورترین كەشتی سەربازی لە مێژووی ئێراندا
كەشتی مەكوان، گەورترین كەشتی سەربازی لە مێژووی ئێراندا

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە، ئێران گەورەترین كەشتی سەربازی خۆی لەمێژوودا نمایشكرد، كە ھەڵگری ھیلیكۆپتەرەكانە بە ناوی "مەكران".

نووسینگەی راگەیاندنی ھێزەكانی دەریاوانی ئێرانی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داھاتوو ھەڵگری ھیلیكۆپتەرەكان "مەكران" و كەشتی شەڕكەری "زەرە"ی مووشەكھاوێژ وەردەگرن، بۆ ئەوەی ھەردوو كەشتییەكە بەشداری لە راھێنانەكانی "ئیقتیدار"ی مووشەكیدا بكەن، كە بڕیارە لە گەرووی ھورمز ئەنجامبدرێت، دوای ئەوەی كەوتنە ژێر تاقیكردنەوە سەركەوتووەكان لە دوو ناوچەی دەریایی دوور و نزیك.

كەشتی مەكوان، گەورترین كەشتی سەربازی لە مێژووی ئێراندا
كەشتی مەكوان، گەورترین كەشتی سەربازی لە مێژووی ئێراندا

كەشتی "مەكران" بنكەیەكی سەرئاوە بۆ ھێزە چەكدارەكانی دەریاوانی ئێرانی و دەتوانێت 6 ھیلیكۆپتەر و ژمارەیەك لە بەلەمە سەربازییەكان و چەند كۆمەڵەیەك لە ھێزەكانی تایبەتی دەریاوانی لە خۆ بگرێت.

ھەڵگری ھیلیكۆپتەرەكان، یەكێكە لە گەورەترین كەشتی سەربازی لە مێژووی ئێران، مەزندە دەكرێت بخرێتە ژێر فەرماندەی ھێزەكانی دەریاوانی بۆ جێبجێكردنی ئەركەكان لە باكووری زەریای ھندی و گەرووی باب موندب و دەریای سوور.