بایدن له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به كۆشكی سپی، ئه‌م بڕیارانه واژۆ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به كۆشكی سپی وه‌كو 46ـە‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك بڕیار واژۆ ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و بڕیارانه‌ی بایدن واژۆیان له‌سه‌ر ده‌كات، پێشتر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه راگیراون یانیش دواخراون، به‌ڵام بایدن ده‌یه‌وێت به په‌له و دووباره كار به‌و بڕیارانه بكرێت.
یه‌كه‌م: گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی پاریس تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، كه پێچه‌وانه‌ی تره‌مپه و پێشتر لێی كشاوه‌ته‌وه.
دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی هاووڵاتییان له ژماره‌یه‌ك وڵات بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه پێشتر تره‌مپ ده‌ریكردووه.
سێیه‌م: منداڵانی كۆچبه‌رانی مه‌كسیكی له دایك و باوكیان جیاناكرێنه‌وه.
چواره‌م: به‌كارهێنانی ده‌مامك له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه، ده‌بێته ناچاری، كه پێشتر تره‌مپ رێگر بووه له‌و بڕیاره.
پێنجه‌م: خێراكردنی هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی په‌تای كۆرۆنا له وڵات.
شه‌شه‌م: خستنه‌ڕووی پلانێكی تایبه‌ت به پشتیوانیكردنی ئابووری وڵات، به به‌های 1.9 تریلیۆن دۆلار.
ئ. م