نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا نرخی نەوتی دابەزاند
نرخی زێڕ
نرخی زێڕ

K24 - ھەولێر

نرخی نەوت لە میانی مامەڵەکانی یەکەم رۆژی هەفتەدا بەردەوام بوو لە دابەزینی هەفتەی رابردووی دابەزی، هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە، کە گومانی بۆ گەشانەوەی بازاڕ دروستکردووە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.67% بۆ 54.72 دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوت سووکی تێکساسیش بە رێژەی 0.55% بۆ 52.07 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی پاڵپشتی دابەشكردنی ڤاکسینی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی لەلایەن وڵاتانی ئۆپێک و سعوودیە بە تایبەتی، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەڵام جارێکی دیکە لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، گومانەکان بە درێژبوونەوەی کاتی پێویست بۆ گەشانەوەی ئابووری جیهان فشاری خستووەتە سەر بازاڕی وزە.

لە لایەکی دیکەوە هۆکارێکی دیکەی داکەوتنی نرخی نەوت بۆ یادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، بە شێوەیەک کارکردنی سەکۆکانی نەوت گازی بۆ هەشتەمین هەفتە لەسەر یەک بەرزبوونەوە تۆماردەکات.