كریستیانۆ رۆناڵدۆ و فلۆرێنتینۆ پێرێز كۆبوونه‌وه
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه، فلۆرێنتینۆ پێرێز له شاری تۆرین له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كۆبووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كریستیانۆ و پێرێز هاوڕێیه‌تی بووه و قسه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند كارێكی ئاسایی كردووه،
فلۆرێنتینۆ پێرێز له ئیتاڵیایه و له‌گه‌ڵ ئانده‌ریا ئانێلی سه‌رۆكی یۆڤێنتۆس بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر له كۆبوونه‌وه‌دا بوون و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چه‌ند كارێكی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای 9 ساڵ یاریكردن بۆ ریال مه‌درید ساڵی 2018 ریال مه‌دریدی به‌ره‌و یۆڤێنتۆس جێهێشت، كریس له‌گه‌ڵ یوڤی 108 یاری كردووه 84 گۆڵ و 20 ئاسیستی تۆمار كردووه.