
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
بۆچی ئه‌وه‌نده جه‌خت له هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌كرێته‌وه؟

به‌پێی هەموارى یاساى بوجەى گشتى عێراق کە مانگی رابردوو هەموار کرایەوە، بە کاتى 16 دۆلارى بۆ بەرهەمهێنانى هەر بەرمیلێک نەوت دیاریکردووه، دەبێت لە 60 رۆژى دواى کارابوونى هەموارەکە هەولێر و بەغدا لەسەر لایەنێکى راوێژکارى رێکبکەون. ئەو لایەنە راوێژکارییە نرخى خەمڵێندراوى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ هەر کێڵگەیەکى نەوتى هەرێمى کوردستان بە جیا دیاری دەکات، دوای ره‌زامه‌ندبوونی حكوومه‌تی عێراق به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان<
ئیستا گرفتێكی نوێ هاته‌وه‌ته‌وه ئاراوه، ئه‌ویش كۆمپانیاكانی بواری ده‌رهێنانی نه‌وت له‌كوردستان داوای قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه مه‌زنده ده‌كرێت یه‌ك ملیار دۆلاربێت، كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی (هه‌ولێرو به‌غدا و نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیاكان به‌رده‌وامه)، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقه ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م قه‌یرانه تازه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، چونكه ماوه‌ی دووساڵه به‌دروستكردنی گرفت و بیانوی جۆراوجۆر وای كردووه كه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بوه‌ستێتت، ئێستاش خۆده‌بێت بگاته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له كوردستان كه ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌كه‌ن، چونكه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و كۆمپانیایانه پێیان وایه به‌پێی هه‌مواری بودجه ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌كانیان بداته‌وه، له كاتێكدایه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای راگرتنی نه‌وته‌وه داوای له‌به‌غدا كردووه كه رێككه‌وتن بكه‌ن و حه‌قی كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت بده‌ن.
بۆچی عێراق ده‌یه‌وێت به‌شێك له نه‌وتی به‌سره له كوردستان بنێرێته ده‌ره‌وه؟
بە گوێرەى رێککەوتنى بەرایی نێوان هەولێر و بەغدا، سەرەتا رۆژانە 185 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەى بەندەرى جەیهان هەناردە دەکرێت تاوەکو دەگاتە سەروو 300 هەزار بەرمیل، له‌پێشهاتێكی نوێشدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق، باسی له‌وه كردووه كه ده‌یانه‌وێت به‌شێك له نه‌وتی به‌سره له‌رێگای بۆری به‌نده‌ی جیهان-كوردستان بگوازنه‌وه واته له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هاتنه پێشه‌وه‌ی خێرای عێراق له‌پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، وه‌ك كارێكی دره‌نگ و چاره‌سه‌رێكی ناچاری دێته هه‌ژماركردن و واقعی سیاسی عێراقیش ئه‌وه‌یه كه دوای هه‌ره‌شه‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق كه ده‌بێت، له‌به‌رواری 7ی ئاداره‌وه هیچ بڕه‌گازێك له ئێرانه‌وه نه‌كرێت، له‌ئه‌گه‌ری كۆتایی هاتنی گرێبه‌ستی عێراق و ئێران بۆ كرینی گاز و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی وزه، هه‌ر بۆیه عێراق له‌به‌رده‌م دووئه‌گه‌ردایه، یه‌كه‌م: گه‌رانه‌وه بۆ دابینكردنی وزه به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سعودیه دووه‌م: به‌كارهێنانی كه‌شتی بۆ هاوردەکردنی غازی سروشتی شل بۆ کەناراوەکانی عێراق. بۆیه عێراق ناچار بووه به‌گه‌رانه‌وه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، و گه‌ران به‌دوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌رده‌ن بۆ دابنیكردنی كاره‌بای عێراق، و به‌شێكی نه‌رم بوونی عێراق له‌گه‌ڵ كوردستان ئه‌وه‌یه كه به‌هۆكاری گوشتاری ئه‌مه‌ریكا عێراق چوه‌ته ژێرباری رێككه‌وتنه‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌خه‌ری واقعێكی خراپه له عێراق كه زۆرجار پرسه‌كان له‌به‌عێراقه‌وه یه‌كلا ناكرێنه‌وه ئه‌گه‌ر فشاری نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت.
فشاری ئه‌مه‌ریكا و به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه
هه‌ندێك هۆكاری دیكه‌ش هه‌یه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و هه‌نارده‌كردنی به‌شێك له نه‌وتی به‌سره‌یه به‌به‌نده‌ری جهیان له كوردستانه‌وه له‌وانه: به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا نایانه‌وێت نه‌وت و گازی رووسیا بكڕن، واته عێراق جێپێی خۆی له بازاری ئه‌وروپا به‌هێزبكات، نه‌ك وه‌ك ئیستا كه نه‌وت ته‌نیا له‌رۆژهه‌ڵاته‌وه بنێردرێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت بازاری خۆی له بۆ فرۆشتنی نه‌وت له‌ئه‌ورپا و ئاسایشی بازاری خۆشی له‌و رێگایه‌وه زامن بكات، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا بۆچونی ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له‌و ئاڵوگۆڕیه‌ی كه‌به‌نه‌وت و گاز له‌نێوان عێراق و ئێران ده‌كرێت، بۆ بابه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كۆتایی به‌سپیكردنه‌وه‌ی پاره بهێنن، چونكه ئه‌مه‌ریكا گومانی دروست بووه له‌وه‌ی(ئه‌م جۆره ئاڵوگۆره وه‌ك ناوێك وایه بۆ یارمه‌تیدانی ئێران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
له‌م بواره‌شدا ئه‌مه‌ریكا فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له‌رێگای سۆمۆ له بۆری به‌نده‌ری جیهان هه‌نارده بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا زۆر پێوسست پێیه‌تی، هه‌روه‌ها كۆتایی به هه‌ر رێگایه‌ك بهێنرێت كه نه‌وتی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی رێگای به‌نده‌ری جیهان ببرێته ده‌ره‌وه. واته ده‌بێت ته‌نیا به‌بۆڕی نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان بكرێت، جیاله‌وه‌ش ئه‌وروپا و به‌شێكی زۆری وڵاتانی كڕیاری نه‌وت پێویستیان به‌و بڕه‌نه‌وته‌ی كوردستان هه‌یه.
كوردستان وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی وزه له جیهان
ره‌نگه پرسیارێكی زۆر بكرێت له‌وه‌ی كه عێراق رۆژانه بڕه‌نه‌وتێكی زۆر ده‌نێرێته بازاری جیهان چ پێویستی به 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كوردستانه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا عێراق رۆژانه (چوار ملیۆن و 355 )هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه زۆرینه‌ی له‌به‌سره به‌رهه‌م دێت، ناكرێت تێڕوانینی ئابووری ده‌وڵه‌تێك ببه‌سترتێته‌وه به‌به‌رهه‌می ته‌نیا شارێك كه دواجار جۆرێك نیگه‌رانی دروست بێت به‌وه‌ی شارێك چۆن ده‌بێت ده‌وڵه‌تێك پاره‌داربكات؟ بۆیه به‌ناردنی نه‌وتی كوردستان ده‌روازویه‌ك گرنگ ده‌بێت ده‌توانێت له‌ورێگایه‌وه ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق و كوردستان بۆ رۆژئاوای جیهان به‌تایبه‌ت بازاری ده‌ریای ناوه‌راست وه‌ك توركیا‌و و وڵاتانی ئه‌وروپا بكاته‌وه كه پێویستیان به نه‌وتی عێراق‌و كوردستانه هه‌روه‌ها ده‌توانرێت گه‌ره‌نتی بازاری نه‌وتی عێراقیش له‌بازاری ئه‌وروپا بكات.
دواتریش حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه، رێككه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت كه له كوردستان كارده‌كانه‌ن ساڵانه یان مانگانه شایسته‌ی داراییان به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كراوه پێبدرێت، واته ئه‌گه‌ر نه‌وتش به‌رهه‌م نه‌هێنرێت خۆ ده‌بێت شایسته‌ی داراییان پێبدرێت، ئه‌مه‌ش جۆرێك له رێككه‌وتنه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا باشترین چاره‌سه‌ر ناردنی نه‌وتی كوردستانه، به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌وت هه‌نارده بكاته‌وه ئاسایشی ئابووری خۆی گه‌ره‌نتی ده‌كات له چوار چێوه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق، و عێراقیش سودی لێوه‌رده‌گرێت، وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت چونكه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت دابه‌زێت عێراقیش زه‌ره‌ر ده‌كات، بۆیه عێراق ده‌یه‌وێت به‌زورترین كات بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاری جیهان زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه پربكاته‌وه.
هه‌روه‌ها عێراق ده‌یه‌وێت كڕیارانی نه‌وت له جیهان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، چونكه ئێستا ململانێ له‌لایه‌ن وڵاتانی نه‌وت فرۆش هه‌یه بۆ فرۆشتنی زۆرترین نه‌وت عێراق زۆر هه‌وڵده‌دات چونكه چین گه‌وره‌ترین كڕیاری دواتر ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی عێراقن، به‌ڵام ئه‌وروپا شوێنێكی بچوكیان هه‌یه له‌بازاری نه‌وتی عێراق بۆیه عێراق ده‌یه‌وێت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان ئاسایشی فرۆشتنی نه‌وتی خۆی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ خۆی مسۆگه‌ربكات و كڕیارانی نه‌وت بۆ خۆی راكیشێت.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه تۆپه‌كه له مه‌یدانی حكوومه‌تی عێراقه چۆن له‌پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و برینی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی له ئێران هاوكیشیه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی سفر بكاته‌وه، چونكه بریكاری وه‌زیری وزه‌ی توركیا به عێراق راگه‌یاندووه كه ده‌رگای به‌ندی جیهان به‌رووی بۆ پێشوازیكردن له كه‌شتی نه‌وتی پرۆسه‌ی پشكیننی نه‌وتی وكردستان و عێراق ته‌واو بووه له‌هه‌موو لایه‌ك ئاماده‌كاری كراوه دووساڵیشه نه‌وتی كوردستان به‌رێگای به‌نده‌ری جیهانه‌وه راوه‌ستاوه، به‌و هۆیه‌وه 25 ملیار دۆلار زیان به‌ر عێراق و كوردستان گه‌یشتووه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان داوای گه‌ره‌نتی له عێراق ده‌كه‌ن تا ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه چونكه فشاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه نه‌وتی كوردستان هه‌نارده نه‌كرێته‌وه ئابووری عێراق رووبه‌رووی سزاده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته عێراق بچێته ژێرباری گرێبه‌ست بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكان، به‌شێكی دیكه‌ی گرفته‌كانیش په‌یوه‌ندیان به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌یه چونكه له هه‌مواری یاسایی بودجه وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش به‌شێك ده‌بێت له بابه‌ته‌كه چونكه ناردنی ته‌واوی شایسته‌ی دارایی كوردستان به‌ستراوه به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بۆیه هیوادارین له‌و باره‌وه گرفت و به‌ربه‌ست دروست نه‌بێت.