
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
ناوه‌رۆكی زنجیرە ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان

سه‌رۆك بارزانی تا ئیستا چوار ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بووه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و به پێی ڕیزبه‌ندیی به‌م شێوه‌یه‌ن:
ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر1
ئه‌م ڕێككه‌وتنه له 11ـی حوزه‌یرانی 2012 له هه‌ولێر له نێوان ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و یه‌كێتیی پارتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) كرا. هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاڵۆزی عه‌فرین هه‌بوو، كه ئه‌و كات له گوندی (سیكا) له ناوچه‌ی (شاران)ـی عه‌فرین به ئاماده‌بوونی پێنج هه‌زار كه‌س، پارتی دیموكراتی كوردستان (البارتی) كه حزبی سه‌ره‌كی (ئه‌نه‌كه‌سه)ـی ئێستایه، به (17 حزبه‌وه) گه‌وه‌ترین ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه برد، په‌یه‌ده كه ئه‌و كات (ئه‌نجوومه‌نی ڕۆژئاوای كوردستان بوو) ئه‌مه‌ی قبووڵ نه‌بوو، بۆیه به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر ئاهه‌نگه‌كه و دواجار كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه، بۆیه سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی خوێن نه‌ڕژێت ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌كه‌می بۆ ئاگربه‌ست كرد.
ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر2
ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر2 كه له 11ـی ته‌ممووزی 2012 كرا، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی تایبه‌ت بوو به ئاگربه‌ست بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ماڵی (شێخ حه‌نان) كه كه‌سایه‌تییه‌كی ڕۆژئاوای كوردستان و خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بوو و له 4ـی ته‌ممووزی 2012، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ماڵه‌كه‌ی شێخ سوتێنرا، ئه‌مه‌ش گرژی سیاسی له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده‌ی لێ كه‌وته‌وه و سه‌رۆكی بارزانی له 11ـی ته‌ممووز واته ته‌نیا دوای هه‌فته‌یه‌ك هه‌ردوو لایه‌نی كۆ كرده‌وه و ڕێككه‌وتنیان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ڕابگرن.
ڕێككه‌وتنی دهۆك1
ئه‌م ڕێككه‌وتنه گشتگیر بوو و 14ـی تشرینی یه‌كه‌می 2014 له نێوان ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و (ته‌ڤده‌م) مۆر كرا تێیدا ئه‌م خاڵانه دیاریی كران:
یه‌كه‌م: ئیداره‌ی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه، په‌یه‌ده یان ته‌ڤده‌م دروست بكرێت، به‌و پێیه‌ی پێویسته له ڕۆژئاوای كوردستان یه‌ك ئیداره هه‌بێت و ناكرێت هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه په‌راوێز بخرێن.
دووه‌م: ئیداره‌ی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان بكرێت و ده‌بێت هێزی (پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ)ـیش تێیدا به‌شدار بێت.
سێیه‌م: یه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای سیاسیی هه‌بێت كه هه‌ردوو لایه‌ن به‌شدار بن و بڕیاری گرنگ له باره‌ی چاره‌نووس و داهاتووی سووریا و ڕۆژئاوا بده‌ن، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نێك ئه‌وی دیكه په‌راوێز بخات.
ده‌ستپێشخه‌ری چواره‌می سه‌رۆك بارزانی
ئه‌م ده‌ستپێخه‌رییه كه دواده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی بوو، له 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) پێشكه‌ش كرا و له دوو خاڵ پێك هاتبوو:
یه‌كه‌م: دروستكردنی یه‌كده‌نگی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده بۆ داهاتووی سووریا.
دووه‌م: پێكهێنانی ده‌ستیه‌كی گفتوگۆ بۆ شام و دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق .
كۆی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، كۆنفرانسی ئه‌مڕۆی یه‌كڕیزی له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات.