
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
دیپلۆماتییەتی مه‌سرور بارزانی.. وه‌رچه‌رخانێک لە ئابووریی کوردستان

سەردانە دیپلۆماتییەکەی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە و هاوکات بووەتە باس و خواست لەسەر ئاستی میدیاكانی جیهان، چونكه له‌و سه‌ردانه‌دا بێجگە لە کۆبوونەوەی بارزانی لەسەر ئاستی دیپلۆماتی وڵاتەکە، ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگیش لە بواری وزەدا لەنێوان هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) ئیمزا كران، كه به‌های هه‌ردوو گرێبه‌ستەکە بە 110 ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه.
ئه‌مه گه‌وره‌ترین و ده‌گمه‌نترین گرێبه‌سته له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بواری كه‌رتی وزه و غاز دەكرێت، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسییانه بۆ دووگرێبهستهكه بكرێت ئەوە بەدی دەکەین، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پشتیوانی كوردستانه‌وه ته‌واو ڕوون ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا له به‌رده‌م لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "بەرپرسانی عێراق خواستیان بۆ پەیوەندییەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕیوە، ئێمەش ڕوونمان کردووەتەوە بنەمای سەرەکی بۆ ئەمە ڕێزگرتنە لە کۆمپانیاکانی ئێمە کە لە عێراق کار دەکەن و ڕێزگرتنە لە ئۆتۆنۆمیی گەلی کورد". ئه‌مه سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیار و ڕه‌خنانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو پوچه‌ڵ كرده‌وه كه هه‌ندێك لایه‌نه عێراقی و كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كان و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش كه ده‌یانه‌ویست ڕای گشتی به‌لاڕێدا ببه‌ن.
گرنگە ئاماژە بەوە بکەین، ئه‌وه‌ی مایەی سەرەنجە سه‌ردانه‌كه له ئاستی باڵای ئه‌مه‌ریكاوه گرنگی زۆری پێ درا، به جۆرێك دیداری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری سێناتۆرهكانی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئیدارهکەی دۆناڵد تره‌مپ هه‌یه و هەندێکیان زۆریش نزیكن له تره‌مپەوە. هەروەها دوو وه‌زیری گه‌وره و كاریگه‌ریی ئه‌مه‌ریكا هەر یەک لە وه‌زیری ده‌ره‌وه و وزه‌ی ئه‌و وڵاته دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌هێزیان هەیە له ئیداره‌دانی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا و داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
نها گۆرانكاریی گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ڕووی داوه و هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریكا زۆر ڕاشكاوه به‌رانبه‌ر به گۆرانكارییه‌كان، به‌ڵام زۆر ئه‌رێنیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كات، ته‌نانه‌ت گرێبه‌ستی هه‌ردوو كۆمپانیای ئهمهریكییەکە له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هیچی كه‌متر نییه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌م دواییانه له‌گه‌ڵ سعوودیه و قه‌ته‌ر كران.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م جاره له ئاستی باڵای ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی خێرایان بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدا هه‌بوو كه ده‌یه‌وێت ڕێگری دروست بكات له به‌رده‌م پرۆسه‌ی نه‌وت و ژێرخانی وزه له كوردستان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه له به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و دۆسیانه‌ی كه چه‌ند ساڵه له به‌غداوه كۆسپیان بۆ دروست ده‌كرێت. هاوكات، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هاتووه‌ته وه‌ڵام و بە پێویستی دەزانێت "ئەمەریکا فشارەکانی لەسەر حکوومەتی عێراق بۆ هەڵگرتنی سنووردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت بەکار بهێنێت."
بێگومان بە ئەنجامدانی ئەو کارە، کورد دەتوانێت گەشە بکات و بەشداریی لە دابینکردنی نەوتی جیهانیدا بکات، هەروەها ئاسایشی وزەی گشتیی بەرز بکاتەوە. كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت ستۆپ به‌و هه‌وڵانه‌ی عێراق بكرێت كه به‌رده‌وام ڕێگرن له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م جاره هه‌نگاوی كرداری ببینرێت و له زووترین كاتدا كۆمپانیاكان ده‌ست بكه‌ن به به‌رهه‌مهێنانی گاز و له‌سه‌ره‌تای 2026ـیش ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینرێت.
لە کۆتاییدا ئەوەی پێویستە قسەی لەسەر بکرێت، ئەوەیە حكوومه‌تی عێراق وه‌ك ده‌رفه‌تێك لەم گرێبه‌ستانه بڕوانێت و ڕێز له گرێبه‌سته‌كان بگرێت، چونكه ئه‌مه دواجار بۆ ئابووریی عێراقیش گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی كه‌می كاره‌با و گرفتی گرێبه‌سته‌كانی كڕینی گاز له‌گه‌ڵ ئێران بووەتەوە، بۆیه كاتێك ده‌بینرێت ژێرخانی مێگاواتی كاره‌بای كوردستان گه‌یشته‌وه هه‌شت هه‌زار مێگاوات ئه‌و كاته عێراق گرنگه پشتیوانی ئه‌م پرۆسه‌یه بكات، كه دواجار وابكرێت له كوردستانه‌وه كاره‌با بۆ هه‌موو عێراق دابین بکرێت، نه‌ك ببێته گرفت و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه. جیا له‌وه‌ش كوردستان به‌م دووگرێبهسته ژێرخانێكی گه‌وره‌ی وزه‌ی ده‌بێت و لە داهاتوودا ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ كه‌رتی وزه، كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگان‌یش پێش بكه‌وێت. ئه‌مه شیاوی پشتیوانی و پشگیرییه نه‌ك ڕێگری، هیوادارین ئه‌م جاره به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئەو تێڕوانینە لۆژیكییەی كه ئیستا بۆ پرسی وزه‌ی جیهان هه‌یه و ئه‌مه‌ش پێویستی به ئیداره‌دانێكی نوێ و عه‌قڵیه‌تێكی نوێ هه‌یه.