
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
زمانی ژماره.. مەسرور بارزانی - شكۆی تێپەڕاندنی ئالنگارییەكان و قۆستنەوەی دەرفەتەكان

له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له سێ دیداری گرنگ به‌شداریی كرد كه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی مێژوویی بوون، ئه‌وانیش كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس له 2024 و لووتكەی حكوومەتەكانی جیهان– دوبەی- 2025 و دیداری ئه‌مه‌ریكا -2025، له‌وێ گرنگیی زۆر به 'وتاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت درا كه بۆ جیهانی باس بكات چی‌یان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی دێنه به‌رده‌میان و چۆن توانییان ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه، به‌تایبه‌ت ساڵانی نێوان 2020 بۆ 2025 ساڵانێكی پڕ ئاڵنگاری بوون بۆ جیهان و حكوومه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا جیهان به ده‌ست (نه‌خۆشیی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی ئۆكراینا و ڕووسیا و بابه‌تی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێرانیش به‌م دواییانه) بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكارییه‌كان زۆر خێرابوو.
دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و لێدان لە لوبنان و یه‌مه‌ن و ئێران، ئه‌م ناوچه‌یه كه‌وته به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌نگییه‌وه، كوردستانیش بێبه‌ش نه‌بوو له‌و هه‌ڕه‌شه و گۆڕانكارییانه، به‌تایبه‌ت له ئاست كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا و بڕینی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداره میلیشیاكان له ڕێگای به‌ئامانجگرتنی شاری هه‌ولێر به مووشه‌ك و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان، كە مەبەستی ئەوە بوو، لە ڕووی دەستووری و یاساییەوە وجوودی هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێك لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدراڵیی عێراقدا بسڕێتەوە، شتێك زۆر گرنگ بوو له كۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووی دا، هه‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێزی خۆڕاگری وه‌ك مه‌سرور بارزانی، كه ئێستا وه‌ك شكۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان وێنا ده‌كرێت.
زمانی ژماره.. كابینه‌ی نۆیه‌م چی كردووه؟
یه‌كه‌م: وێڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان، كه‌چی كۆمپانیا بیانییه‌كان و وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تیی ڕوویان له كوردستان كردووه و هه‌وڵیان داوه وه‌به‌رهێنان له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا بکەن، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه به‌هۆی فه‌راهه‌مكردنی ئارامی و ئاسایش و كه‌شێكی گونجاوی ئابووری، ئاستی وه‌به‌رهێنانی بیانی له كوردستان گه‌یشته ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار، به پێی ئامارێك ته‌نیا له 50 پرۆژەدا له سێكته‌ری جیاوازه‌وه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه كه سه‌رمایه‌یان نزیكه له 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار و كۆمپانیاکانیش ناوخۆیی بوون، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر باشه له سێكته‌ری وه‌به‌رهێناندا.
دووه‌م: لەسەر ئاستی هەموو عێراق، بۆ یەكەمین جارە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا، تەواوبوونی ژێرخانی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەنرێت. مەسرور بارزانی بە جیهان دەڵێت: لە ساڵی 2025 تەواوی شارەكانی كوردستان دەبنە كارەبای 24 كاتژمێری و لە ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی كوردستان دەبنە خاوەن كارەبای 24 كاتژمێری، له‌ت ازهترین په‌یامیشدا، كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕۆژی 9/7/2025، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "ئێستا دوو ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە."
سێیه‌م: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه مامه‌ڵه‌ی كاش بگۆڕێت بۆ مامه‌ڵه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی، بۆ ئه‌مه‌ش ژێرخانێكی به‌هێزی سیسته‌می بانكی داناوه، كه هه‌ر مووچه‌خۆرێك ببێته خاوه‌نی كارتی بانكی و هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی و له به‌رنامه‌دایه كه یه‌ك ملیۆن كه‌س له كوردستان ببنه خاوه‌نی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان، ئێستا زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆری حکوومی خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار کردووە، زیاتر لە 380 هەزار فەرمانبەری شارستانی بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە وەرگرتووە و (تیمی هەژماری من) ئاشکرای کردووە، تاوەکوو ئێستا نزیکەی 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون.
چواره‌م: ژێرخانی حكوومەتی دیجیتاڵی لە هەرێمی كوردستان تەواو بووە و سەرۆك وەزیرانی ئەم هەرێمە نایەوێت چیتر مامەڵەی هاووڵاتییان لەسەر كاغەز ببینێت.
پێنجه‌م: ژێرخانی ئاسایشی خۆراك گەرەنتی كراوە، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا چوار سایلۆی گه‌وره دروست كراون (سایلۆی ڕۆڤیان- گه‌رمیان- قوشته‌په- هه‌ڵه‌بجه) كه له‌وانه سایلۆی گه‌رمیان توانای هه‌ڵگرتنی ده‌یان هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌یه و ته‌واو بووه، له‌گه‌ڵ سێ سایلۆی 40 هه‌زار تۆنی به بودجه‌ی 58 ملیار دینار كه توانای هه‌ڵگرتنی سه‌تان هه‌زار تۆن گه‌نمیان هه‌یه و ئه‌وانیش ته‌واو بوون.
شه‌شه‌م: له بواری ژینگه‌یی كاری زۆر كراوه بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی كوردستان و كهمکردنهوهی گازه ژه‌هراوییه‌كان، دوای گەیشتنی پرۆژەی ڕووناكی (كارەبای 24 كاتژمێری) بە زیاتر لە دوو ملیۆن كەس، ئێستا لە هەموو هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 107 مۆلیدە كوژێندراونەتەوە كە لە ڕووی دوانەئۆكسیدی كاربۆنەوە، هاوتای 364 هەزار و 511 ئۆتۆمبێلە. پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، تا كۆتایی ساڵی 2026، زياتر لە حه‌وت هەزار مۆلیدە بكوژێندرێنەوە و ژینگەی هەرێمی كوردستان گۆڕانكارییەكی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بەهۆی سەرپێچیی ژینگەیی، لە پاڵاوگەکان 43 کەس دەستگیر کراون و 85 پاڵاوگە داخراون، ڕێوشوێنە توندەکانی پاککردنەوەی ژینگە و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان دژی پاڵاوگە نایاساییەکان و خاوەنەکانیان بەردەوامە.
حه‌وته‌م: له بواری سه‌ربازی: یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو له هێزی حزبییه‌وه بۆ یه‌ك هێزی یه‌كگرتوو له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەک بخرێت و ھاوپەیمانانیش بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردن و بڕیارە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە، سیستەمی بەرگریشیان بۆ دابین بکەن، بۆیە ئەمساڵ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کۆتایی پێدێت و 11 فیرقە دروست دەکرێن. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ژێرخانی كارگێری و دارایی پێشمه‌رگه یه‌كخراوه‌ته‌وه و 95%ـی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی (هەژماری من) هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن. کۆی گشتیی سوودمەندبووانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە 64 هەزار و 240 پێشمەرگەن.
هه‌شته‌م: له بواری ڕێگاوبان، به پێی ئامارێكی زۆر وردی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كابینەی نۆیەمدا 719 پرۆژەی جۆراوجۆری ڕێگەوبان ئەنجام دراون لەسەر هەر سێ جۆر بودجەی وەبەرهێنان بۆ پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكان و بودجەی ئاسایی بۆ پرۆژەی مامناوەند و بچووك و بودجەی داهاتی وێستگەكانی دیكه‌یش بۆ پرۆژەی بچووك و چاككردنەوەی ڕێگەوبان و ڕێگەی گوندەكان بە كۆی بودجەی یەك ترلیۆن و 32 ملیۆن و 849 هەزار دینار كە (2681)كم ڕێگەی خستە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە، كە بودجەی ئەو پرۆژانە لەسەر داهاتی ناوخۆیی دابین كراوە. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌م كابینه‌یه، گرنگیی زۆر به بابه‌تی ڕێگاوبان دراوه، به‌تایبه‌ت له ڕێكخستنه‌وه‌ی یاساكانی هاتوچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوی هاتوچۆ و دروستكردنی ڕێگای تازه كه به‌شێكیان زۆر ستراتیژین، وه‌ك شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر و شه‌قامی ڕۆڤیا لە دهۆك و شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی و شه‌قامی نێوان هه‌ولێر- كۆیه.
باری ئێستای ڕێگاوبانەكان: بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئامادە كراون، ئێستا (واتە تاكوو ساڵی 2025) تۆڕی ڕێگاوبانی دەرەكی هەبوو، بەم شێوازی لای خوارەوەیە، واتە هەرێمی كوردستان لە سنووری جوگرافی و كارگێڕیی خۆیدا خاوەنی ئەمانەی خوارەویە:-
1. 935كم ڕێگای دووسایدی سەرەكی.
2. 1348كم ڕێگای یەكسایدی سەرەكی.
3. 4270كم ڕێگای لاوەكی.
4. 15123كم ڕێگای گوند.
5. 9.120كم تونێل (چوار تونێل).
6. 31.597كم پردی جۆراوجۆر 351 پرد.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی گرنگییەكی زۆری بە سێكتەری ڕێگاوبان داوە، بەگشتی لە بودجەی گشتیی ساڵانەی خۆی كە بۆ بواری خزمەتگوزارییە جۆراجۆرەكانی دیاری دەكرد، 45% بۆ 55%ـی بە تەنیا بۆ پرۆژەكانی ڕێگاوبان تەرخان كردووە. ئێستاش وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن (206) پرۆژەی ڕێگاوبانی بەردەوامی لەژێر ئەنجامداندا هەیە، كە بودجەی گشتییان سێ ترلیۆن و 271 ملیار و 332 ملیۆن دینارە بۆ ڕووبەری هەرێم كە 41000 km2، ئەمەش بە بڕێكی گەورە لە بودجە دادەنرێت، كە بۆ بواری ڕێگاوبان تەرخان كراوە. ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ زۆر لە وڵاتانی دراوسێ زیاتر و زۆرترە.
نۆیه‌م: له بواری ئایینی: له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی زۆر دراوه بە دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و كه‌نیسه و شوێنه پیرۆزه‌كانی ئێزدییه‌كان، لەم كابینه‌یه‌دا 441 مزگەوت لە سەرتاسەری كوردستان دروست كراون و دەیان مزگەوتی دیكەیش لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەدان، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی سێ كه‌نیسه، كه پێشووتر مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو، له‌م كابینه‌یه به فه‌رمی كرانه‌وه و ته‌واو كران.
ده‌یه‌م: له بابه‌تی په‌روه‌رده‌ییدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی خوێندنی بۆ 1.794.418 قوتابی خۆجێیی (هاونیشتمانیانی هه‌رێم) ڕه‌خساندووه. جیا له‌وه‌ش، به پێنج زمان (كوردی، سریانی، توركمانی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی) پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هۆی ناسه‌قامگیریی بارودۆخی پارێزگاكانی عێراق و هاتنی خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و پارێزگایانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئێستا 191 هه‌زار قوتابی عه‌ره‌بی عێراق له هه‌رێم ده‌خوێننن. ئه‌م ژماره‌یه ڕاسته، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به‌ڵام زیاتر له 140 بینایه و قوتابخانه‌ی ئێمه بۆ خزمه‌تگوزاریی ئه‌وان ته‌رخان كراون، ئه‌مه‌ش گوشاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دروست كردووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی سووریا و هاتنی په‌نابه‌رێكی زۆری سووری بۆ هه‌رێم، ئێستا 46.604 قوتابی سووری له هه‌رێمن، ئه‌م قوتابییانه له‌گه‌ڵ قوتابییانی هه‌رێم تێكه‌ڵ كراون و له قوتابخانه حكوومییه‌كان ده‌خوێنن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌نگاوی گرنگ نراوه بۆ بهدامهزاروهییكردنی قوتابخانه حكوومییه‌كان به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان زۆر باس له قوتابخانه‌ی ناحكوومی ده‌كرێت، له كوردستان ته‌نیا 157 هه‌زار قوتابی له‌و قوتابخانانه ده‌خوێنن، له‌به‌رانبه‌ردا 1.8 ملیۆن قوتابی لە قوتابخانه حكوومییهكانن، كه ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر كه‌متره له 10%ـی كۆی قوتابییانی كوردستان، ته‌نیا 565 قوتابخانه‌ی ناحكوومی هەن، له‌به‌رانبه‌ر 6,932 قوتابخانه‌ی حكوومی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش زۆر له ڕیژه‌ی 10%ـی قوتابخانه حكوومییه‌كان كه‌متره، به‌ڵام ئه‌م قوتابخانانه لایه‌نی ئه‌رێنیشیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ده‌بێت به ڕێژه‌ی 80% ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و قوتابخانانه كار بكه‌ن، كه له حكوومه‌ت دانه‌مه‌زراون، ئه‌مه بووەته هۆكاری ئەوەى 14 هه‌زار هه‌لی كار بۆ مامۆستا و كارمه‌ندانی ئه‌و قوتابخانانه دروست بكات.
له كابینه‌ی نۆیەم 5,088 مامۆستای گرێبه‌ست كرانه مامۆستای هه‌میشه‌یی و دامه‌زرێنران. 38 هه‌زار وانه‌بێژ كرانه مامۆستای گرێبه‌ست، ئه‌مه‌ش واته زیاتر له 43 هه‌زار مامۆستا سوودمه‌ند بوون له بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌یه‌كی زۆری له ڕووی میلاكه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاره‌سه‌ر كرد. له‌م كابینه‌یه‌دا 215 قوتابخانه‌ی تازه له هه‌رێمی كوردستان دروست كراون. زیاتر له 1,750 قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان سه‌رله‌نوێ نۆژه‌ن كراونه‌ته و پێداویستی و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین كراوه. سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر (سۆلار) بۆ 81 قوتابخانه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دانراوه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی پێنج ملیار دینار داوه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی تیشكی خۆر بۆ 72 قوتابخانه‌ی دیكه‌ش له هه‌رێمی كوردستان دابنرێت. له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ورووپی قوتابخانه‌ی كوردی كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییانی كورد به زمانی كوردی بخوێنن. بۆ ئه‌م قوتابخانانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كتێبی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی بۆ دابین كردوون، هه‌تا ئێستا 2,474 كتێبیان بۆ دابین كراوه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌خشیویه‌تی به‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندن به‌تایبه‌تی له وڵاتانی باكووری ئه‌ورووپا وەک نه‌رویج و ده‌وڵه‌تانی ئەسکەندەناڤیا.
یازده‌یه‌م: له كه‌رتی ته‌ندروستی: له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كه‌رتی ته‌ندروستیی كاری زۆر باش كراوه، به‌تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردی له ڕووبهرووبنهوهی كۆرۆنا شۆرشێكی گه‌وره بوو له بواری پزیشكی، به جۆرێك له‌م كابینه‌یه‌دا 31 بنکەی تەندروستی و 24 سەنتەری حکوومی پسپۆری و 32 نەخۆشخانەی حکوومی كراونه‌ته‌وه، زۆر جاریش سته‌مێكی گەورە دەكرێت، ئەگەر ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی كەرتی گشتی، یان نەخۆشخانە حكوومییەكان پێشكەشی دەكەن، بە كەرتی تایبەت، یان نەخۆشخانە تایبەتەكان بەراورد بكرێت، چونكه هەتا ئێستا 70%ـی كۆی ئەو نەشتەرگەرییانەی بۆ هاووڵاتیان دەكرێن لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لە نەخۆشخانە حكوومیەكان دەكرێن، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر ڕۆژانە 100-120 نەشتەرگەری دەكرێت، لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی 70-80 نەشتەرگەری دەكرێت، لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆك 50-60 نەشتەرگەری دەكرێت.
جیا له‌وه‌ش لە ماوەی یەك ساڵدا، 319،462 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكوومییەكانی كوردستان بۆ هاووڵاتیان كراون، لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن ڕۆژانە زیاتر لە 50 نەشتەرگەری دەكرێت، تەنیا لە ماوەی ساڵی 2023 نزیكەی 15 ملیۆن جار هاووڵاتیان سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانیان كردووە. 18 ملیۆن پشكنین لە تاقیگە گشتییەكان لە یەك ساڵدا كراون، لە ساڵێكدا یەك ملیۆن و 994 هەزار تیشك وەك « ئێم ئای ئاڕ، سیتی سكان، ئێكس ڕەی، سۆنەر، دۆبلەر، ڤۆلدەر» كراون.
ئه‌مه‌ی باسم كرد به‌شێكی كه‌م بوون له هه‌ندێك سێكته‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نموونه وه‌رم گرتوون، كه وێڕای ئه‌و هه‌موو ئابڵووقه دارایی و دژایه‌تییه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو له كابینیه نۆیه‌م كراوه كه‌چی ده‌بینرێت چۆن ڕووبه‌رووی هه‌موو ئالنگارییه‌كان بووه‌ته‌وه و كاری كردووه.