
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
دوای 15 ساڵ عێراق ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی كوردستان بكات

كاتی خۆی كه (حوسێن شه‌هرستانی)، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو بۆ پرسی وزه، زۆر دژایه‌تی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌ی كرد كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی كردبوو، هه‌تا لێدوانێكی هه‌بوو ده‌یگوت: "سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌خه‌ینه لیستی ڕه‌شه‌وه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كوردستان كردووه"، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌توانن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ن.
دوای 15 ساڵ له‌و سیاسه‌ته، ئێستا ده‌بینین حكوومه‌تی عێراق خۆی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه كردووه كه پێشووتر هه‌ڕه‌شه‌ی (بلاك لیستی) لێ ده‌كردن، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوو گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ل كۆمپانیای (شله‌مبه‌رگه‌ری) ئه‌مه‌ریكی كرد كه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا هه‌رێمی كوردستانی جێهێشتبوو، ئێستا ده‌یانه‌وێت به گرێبه‌ستكردن، له كێڵگه‌كانی نه‌وتی عه‌ككاز له ئه‌نبار هیوای ئه‌وه بۆ عێراق بگهڕێننه‌وه هاوشێوه‌ی كوردستان هه‌نگاو بنێنن بۆ وزه‌ی كاره‌با.
زۆر سه‌یره! عێراق به‌و هه‌موو توانا دارایی و سه‌رچاوه نه‌وتییه‌وه له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو نه‌یتوانیووه پرسی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات، تا ئیستاش به‌رده‌وام كاره‌با له ئێرانه‌وه ده‌كڕێت كه‌چی وێرای ئه‌و هه‌موو گیروگرفته‌ی بۆ نه‌وتی كوردستان دروستیان كرد، ئێستا خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ی كوردستان له‌و کەرتە كردی دروست بوو و ئه‌وانیش شوێن پێی هه‌نگاوه‌كانی كوردستان ده‌ڕۆن.
ڕه‌نگ بێت به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م وتاره ده‌خوێننه‌وه، له هه‌ندێك ڕوانگه‌ی حزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردستانه‌وه، تێڕوانینیان بۆ كه‌رتی وزه‌ی كوردستان هه‌بێت و ڕه‌خنه بگرن له‌وه‌ی سیاسه‌تی نه‌وتی كوردستان له پرسی (كاره‌با) به‌راورد بە سیاسه‌تی عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هه‌ندێك ڕاستی هه‌یه بۆ خه‌ڵك ڕوون بكرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هیچ زانستێكی ئابووری نییه كه تۆ نه‌وت ده‌فرۆشیت و له به‌رانبه‌ردا پاره‌یه‌كی كاش دێته ده‌ست و تۆش دابه‌شی ده‌كه‌یت وه‌ك مووچه، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو عێراق له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌نگاو بۆ بنێت ئه‌وه‌بوو كه كه‌رتی وزه له عێراق ڕێك بخاته‌وه، چونكه عێراق دووه‌م گه‌وه‌ترین وڵاتی ئۆپیكه بۆ فرۆشتنی نه‌وت، به‌ڵام ڕۆژانه 500 مێگاوات كاره‌با و ملیۆنان لیتر گازی سروشتی له ئێران ده‌كڕێت كه‌چی دۆخی كاره‌بای نیشتیمانی له به‌غدا ڕۆژانه كه‌متر له 4 كاتژمێرە، به پێچه‌وانه‌وه له كوردستان ئێستا هه‌نگاو نراوه بۆ كاره‌بای 24 كاتژمێری و ئێستا 2 ملیۆن كه‌س خاوه‌نی كاره‌با 24 كاتژمێرین و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ته‌واوی كوردستان كاره‌بای ده‌بێته 24 كاتژمێری و به پێی ئه‌و دوو گرێبه‌سته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سرور بارزانی له ئه‌مه‌ریكا كردی بۆ گازی سروشتی، كوردستان توانای ده‌بێت كاره‌با بداته پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكاش جێگای ده‌ستخۆشی و پشتیوانی بوو.
به داخه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوو سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراق، به‌رانبه‌ر به پرسی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست و راست نه‌بووه، هه‌میشه بنه‌ماكانی ده‌ستوور نه‌كراوه‌ته پێوه‌ری مامه‌ڵه، جیا له‌وه‌ش له ساڵی 2007 پرۆژه یاسای نه‌وت و گاز له عێراق هه‌یه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ كراوه له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام به هۆكاری سیاسی نه‌یان توانیووه عێراق بكه‌نه خاوه‌نی یاسای تایبه‌ت به‌خۆی له بواری نه‌وت، چونكه هه‌میشه بیركردنه‌وه له سه‌نته‌ری بڕیار و په‌راوێزخستنی هه‌رێمه‌كان به‌وه‌ی نه‌گه‌ن به سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆیان ئامانجیان بووه، ئیستاش دوای چه‌ندان ساڵ له دژایه‌تیكردنی پرسی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه خه‌ریكه خۆیان دووباره هاوشێوه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایانه گرێبه‌ست ده‌كه‌ن، به ئامانجی ئه‌وه‌ی بگه‌ن به كاره‌بای 24 كاتژمێری كه به‌م دۆخه‌وه زۆر ئەسته‌مه، هه‌ر جۆرێك بێت گرنگه خه‌ڵكی عێراق بپرسن ئه‌م وڵاته ڕۆژانه 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر كه‌رتی ژێرخانی كاره‌با كردبێت ئێستاش دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و كه‌رته و سپیكردنه‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار له ژێر ناوی كڕینی كاره‌با. عێراق له‌به‌رده‌م چ وه‌ڵامێكدایه؟.
به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له پرسی كه‌رتی وزه و كاره‌با كردوویه‌تی جێگای ده‌ستخۆشی و پشتیوانی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و ده‌بێت نموونه‌ی كاری له‌و شێوه‌یه بكرێته به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه چونكه به‌شێكیشه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا.