
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
تابلۆی (سه‌رۆك بارزانی و چیای شنگال)

3ی ئابی 2025، یازدە ساڵی تەواو بەسەر كارەساتی شنگالدا تێپەڕ دەبێت كە لەو ڕۆژەدا بەهۆی هێرشی دڕندانەی داعش و هەڵاتنی دەیان هەزار چەكداری سوپای عێراق و بەجێهێشتنی پێشکەوتووترین و زۆرترین چەکی قورس و سووک بۆ چەکدارانی داعش، شنگال كەوتە ژێر دەستی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە و بەهۆیەوە هەزاران كوردی ئێزدی كوژران و هەزاران ژن و منداڵیش لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە کرانە کەنیزەک كە دواتر بازاڕێكی گەورەی كڕین و فرۆشتنی كەنیزەكیان هاوشێوەی سەردەمە تاریكەكانی مێژووی مرۆڤایەتی پێ دامەزراند.
دوای ئه‌و كاره‌ساته، ئێزدییه‌كان زۆر بێ ئومێدبوون، چونكه چه‌ندباره فه‌رمانی له‌ناوبردنیان به‌سه‌ر درابوو، ئه‌م دۆخه زۆری نه‌كێشا، له‌و په‌ڕی نائومێدی و برینداریان، له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئێزدییه‌كان و شنگاله‌وه، میری ئێزدیان و بابه‌شێخ و كۆمه‌ڵێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی شنگال سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كرد، له‌وێ سه‌رۆك بارزانی، به‌نیگه‌رانییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان و شنگال هاتووه، ڕایگه‌یاند كه ئێمه پێكه‌وه ده‌مرین و پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین، بۆیه ئێزدییه‌كان ده‌بێت سه‌ربه‌رزانه بچنه‌وه زێدی خۆیان و به‌چیای شنگال شادببنه‌وه.
هەروەها به‌ڵێنی پێدان كه تا دوا سات و هه‌ناسه له‌گه‌ڵیان ده‌بێت و به‌رگری له ئێزدییه‌كان و شنگال ده‌كات، و ده‌بێ شنگال و تەواوی ناوچەكە ئازاد بكرێته‌وه و كچانی ئێزدی له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازاد بكرێن، ئه‌وه بوو سه‌رۆك بارزانی به‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ئێزدییه‌كانی دابوو خۆی سه‌رپه‌رشتی میحوه‌ری جه‌نگی كرد و له‌ماوه‌ی 3 مانگدا له‌به‌ركانی جه‌نگ له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رئه‌نجام به پلانێكی تۆكمه‌و به ستراتیژیه‌تێكی به‌هێزه‌وه دوای شه‌ڕێكی گه‌وره و به‌شه‌هید بوونی 508 شنگال له‌بن ده‌ستی داعش ئازاد كرا و كۆتایی به‌ئه‌فسانه‌ی داعش هێنرا، چونكه یه‌كه‌م جاربوو دوای كه‌وتنی مووسڵ داعش زه‌وی داگیركراوی لێوه‌ربگیرێته‌وه، سه‌رۆك بارزانی خۆی له شنگال و سحێلا مایه‌وه و سه‌رپه‌رشتیی جه‌نگه‌كه و ئازادكردنی ناوچەكەی كرد دووباره ئومێدی گەڕانده‌وه بۆ ئێزدییه‌كان.
به‌ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال، ئومێد بۆ ئێزدییه‌كان گەڕایه‌وه وره‌ی هێزه‌كانی داعش تێكشكێنرا، سه‌رۆك بارزانی، سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ده‌كرد و پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ری كرد، سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، به‌پیلان هه‌م مێژووی ئێزدییه‌كان ده‌شێوێنرا كه هه‌وڵی زۆری بۆ درا، هه‌میش جوگرافیای شنگال داده‌برێنرا له كوردستان، به‌ڵام دواجار ئه‌م لوغمه‌ش وه‌ك ئه‌وانی دیكه پوچه‌ڵكرایه‌وه، سه‌رۆك بارزانی مێژووی نوێی ئازادی بۆ شنگال نووسیه‌وه، و سه‌رۆك بارزانی و شنگال بوونه دوو تابلۆی ئاشتی و ئازادی و مرۆڤایه‌تی، ئه‌مه‌ش وای كرد كه جیهان هاته ده‌نگ و پشتیوانیان له دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان كرد و رۆژ له‌دوای رۆژ دۆزی ره‌وای كوردستان له ئاستی جیهان پشتیوانی زیاتری لێده‌كرا.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بوو له ئازادی چیای شنگال كه له 13-11-2015 فه‌رمووی: بۆ خوشك و برایانی ئێزدی ئه‌وه بزانن هه‌موو گه‌لی كوردستان پشت و په‌نای ئه‌وانه، ئه‌وان به‌ته‌نیا نین، ئه‌مڕۆ هه‌ر تاكێكی ئێزدی سه‌ری خۆی به‌رز بكات باوه‌ری به‌خۆی هه‌بێت و هه‌ر كچێكی ئێزدی سه‌ری خۆی به‌رز بكاته‌وه و بڵێت ئه‌ز كچم كچێ ئێزدیانم هێمای شه‌ره‌ف و به‌رخودانم. ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، ده‌ربڕی بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ و هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژوویه‌كی پڕسه‌ربه‌رزی بوو بۆ تاكی ئێزدی كه هیچ یه‌كێك له‌و ڕووداوانه نه‌ده‌توانێت ئه‌وان بشكێنێت، به‌هه‌ر پاساوێك بێت و نه‌ده‌توانرێت له كوردستانی بوونیش دایانببڕێت، بۆیه دوای ئه‌و ئازادی و ئازادكردنه‌ی شنگال ئیتر دۆخێكی نوێ هاته ئاراوه كه ئێزدییه‌كان سه‌ربه‌رزانه له‌خاك و نیشتیمانی خۆیان ده‌ژین.
به‌داخه‌وه دوای 11 ساڵ له‌ئازادی كردنی شنگال هێشتا ده‌بینین پێشێلكاری گه‌وره له‌شنگال هه‌یه.
رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه ده‌بوو له شوێنی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئێستا مه‌ترسیان بۆ سه‌ر شنگال دروستكردووه، پۆلیس ئیداره‌ی ئه‌منی ناو شنگال بدات و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر دوو هۆكار، حكوومه‌تی عێراق خۆی له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه دزیوه‌ته‌وه:
یه‌كه‌م - ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی ده‌وڵه‌تداری بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه به‌دی ناكرێت، چونكه بناغه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمییه‌وه دانراوه.
دووه‌م - گروپه چه‌كداره‌كان له‌به‌رژه‌وه‌نیان نییه ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی دۆخی شنگال ئاسایی بێته‌وه چونكه ده‌یانه‌وێت شنگال بكه‌نه ته‌سفیه حسابی خۆیان، جیاله‌وه‌ش شنگال بوه‌ته‌وه موڵگه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و لەڕووی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه، مه‌ترسیان له‌سه‌ر ئه‌وشاره دروستكردووه، سه‌یر له‌وه‌دایه كه به‌نێوه‌ندگیری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م ڕێکكه‌وتنه‌كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئاستی ئه‌وانیش جۆرێك له خه‌م ساردی و بێ ده‌نگی هه‌یه، له‌كاتیكدا ده‌بێت فشاری هه‌مه لایه‌نه دروست بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌کە، ئاشكراشه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت هه‌نگاوی گرنگ ده‌نرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووری شنگال له هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و جوڵه‌ی نائاسایی گروپه چه‌كداره‌كان له سووریاوه بۆ عێراق