بۆچى كچان دره‌نگ شوو ده‌كه‌ن؟

K24 – ھەولێر
زۆربه‌ی كچان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیریان تێدایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه ناتوانن بڕیاری شوو كردن بده‌ن:
1- ترس له پابه‌ندبوون: هه‌ندێك له كچان وا بیرده‌كه‌نه‌وه، به پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری، پابه‌ند ده‌بن به یه‌ك خۆشه‌ویستی و یه‌ك پیاو تا كۆتایی ژیانیان كه ئه‌مه‌ش زياتر له كچانى رۆژئاوايدا به‌دى ده‌كرێت.
2- زۆربوونی رێژه‌ی ته‌ڵاق: له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زۆر بوو، كچان ئاره‌زووی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیریان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا نامێنێ ياخود كه‌مده‌بێته‌وه، چونكه ده‌ترسن چیرۆكی خۆشه‌ویستیان ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كی باش كۆتایی نه‌یه‌ت.
3-ترس له شكست: هه‌ندێك له كچان، ترسیان هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و به‌رپرسیارێتی كاروباره‌كانی ژیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن و شكست بخۆن.
4-سه‌رنه‌كه‌وتن له خۆشه‌ویستی: به‌شێك له كچان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زموونی خۆشه‌ویستیان هه‌یه و شكستیان تێدا خواردووه، جۆره ترسێكیان هه‌یه كه ئه‌م ئه‌زموونه دووباره ببێته‌وه.