كچێكى كورد له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تاوانه‌كانى داعش ده‌گێڕێته‌وه
داوا ده‌كات رێكخراوی داعش به یه‌كجاره‌كی له‌ناوببرێت

K24 - هه‌ولێر:
كچه ئێزدییه‌كی رزگاربووی ده‌ستی داعش، داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه بكه‌ن.
ئه‌و كچه ئێزدییه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به "ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ" بۆ ماوه‌ی سێ مانگ لای چه‌كدرانی رێكخراوه‌كه ماوه‌ته‌وه، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش ئازار و ئهشنكهنجهدراوه و ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ری.
ناديه موراد ته‌ها (ته‌مه‌ن 21 ساڵ)، له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، بۆ تاوتوێكردنی پرسی بازرگانیكردن به مرۆڤ ئاماده‌بوو و گوتی: "مه‌به‌ستی داعش له ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر ژنان و كچانی ئێزدی ئه‌وه‌بوو كه نه‌توانن جارێكی دیكه له ژیانێكی ئاسایی‌دا بژین".
هه‌روه‌ها له باره‌ی كرده‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له به‌رامبه‌ر ژناندا گوتی: "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كچان و ژنانی ئێزدی كردووه‌ته گۆشت و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كات".
ناديا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه مانگی ئابی 2014 له گونده‌كه‌یان رفێندراوه و له‌گه‌ڵ 150 ژنی دیكه‌ی گونده‌كه‌یان، گوازراونه‌ته‌وه بۆ یه‌كێك له مۆڵگه‌كانی داعش له پارێزگای موسڵی عێراق.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه له‌و مۆڵگه‌یه‌دا، كچان و منداڵانی ئێزدییان وه‌ك كاڵایه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كدی ئاڵوگۆڕ پێده‌كرد و وه‌ك دیاری بۆ یه‌كدیان ده‌ناردن.
نادیا گوتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له چه‌كداره‌كان منی برد، ناچاری كردم جلوبه‌رگ بپۆشم و خۆمی بۆ بڕازێنمه‌وه، له‌و شه‌وه‌دا ئه‌وه‌ی ویستی له‌گه‌ڵی كردم، ناچاری كردم ببمه به‌شێك له كه‌تیبه سه‌ربازییه‌كه‌ی و خزمه‌تی چه‌كداره‌كانی بكه‌م، رۆژانه‌ش ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌دام و سووكایه‌تی پێده‌كردم".
گوتیشی: "ئه‌و شه‌وه لێیدام و ئازارێكی زۆریدام و داوای كرد جله‌كانم دابكه‌نم، دواتر منی برده ژووری پاسه‌وانه‌كانی و ئه‌وانیش لێیاندام و ده‌ستدرێژییان كرده سه‌رم، تا له‌هۆش خۆم چووم"، لهنێوگێڕانهوهكانیشدا نادیا به ده‌نگێكی كز و ره‌نگێكی زه‌رده‌وه، داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد، كار بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی رێكخراوی داعش بكات.
نادیا ئاماژه‌ی به‌وشكردووه كه ویستوویه‌تی رابكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و پیاوه دهستگیكراوهتهوه.
نادیا له وته‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دایك و 3 برای به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژران و 3 برای دیكه‌شی هه‌ڵاتوون و ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین.
دواى گێڕانه‌وه‌كانی نادیا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاند، له‌وانه‌یه رێكخراوی داعش بۆ له‌ناوبردنی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئێزدی، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدات و داوایكردن كه‌یسه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكات.
دوای په‌لاماردانی موسڵ له حوزه‌یرانی 2014، چه‌كدارانی داعش به هاوكاری هۆزه عه‌ره‌به سوننه ئایینزاكانی ناوچه‌كه، په‌لاماری شنگال و لادێ ئیزدینشینهكانییاندا و زیاتر له پێنج هه‌زار كچ و ژنی ئێزدییان وه‌ك "ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ" ده‌ستگیركرد و كۆمه‌ڵكوژی له دژی ئه‌و پێكهاته ئایینیه ئه‌نجامدا.
دوای ئه‌وه‌ی قه‌زاكه‌ی زیاتر له ساڵێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، له ئۆپراسیۆنێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 13.11.2015دا شنگال به ته‌واوه‌تی ئازادكرا.