كۆبانێ رووناك دهكرێتهوه
دوای رزگاركردنی بەنداوی تشرین كارەبا بۆ شارۆچكەی كۆبانێ و گوندەكانی ئەو سنوورە دەگەڕێنرێتەوە.

K24 - كۆبانێ:
بەڕێوبەرایەتی كارەبای كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند، "دوای رزگاركردنی بەنداوی تشرین لە دەست چەكدارانی داعش، ئەندازیارانی تایبەت بەو بوارە سەرقاڵی كاركردنن بۆ چاككردنهوهى گرفتهكانى بهنداوى تشرين، كه پێشتر بە ھۆی شەڕی داعش و ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ھێڵی كارەبا لەو بەنداوە پچڕابوو.
لەو راگەیاندراوەدا ھاتووە: "بە پێی زانیاریی ئەندازیاران دەتوانن لە ماوەی دوو مانگدا كارەبا بۆ شارۆچكەی كۆبانێ و سەرجەم گوندەكانی ئەو سنوورە بگەڕێنرێتەوە".
بەنداوی تشرین دەكەوێتە رۆژھەڵاتی شاری حەلەب، لە 22ی نیسان/ ئهپريلی 2004دا لە لایەن حكومەتی سووریا دروستكراوە، لە 15ی ئایار/ مايۆی 2014 كەوتە دەست چەكدارانی داعش، لە 26ی كانوونى يهكهم/ ديسهمبهرى رابردوو، ھێزەكانی سووریای دیموكرات بەنداوەكەیان لە دەست رێكخراوی داعش رزگاركردەوە.