رۆژنامەی ئەلزەمان: هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا رزگاركردنی مووسڵ تاوتوێده‌كه‌ن
شاندی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له به‌غدایه

K24ـ هه‌ولێر:
سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كێشه‌ی مووچه و خراپی گوزه‌رانی دانیشتوانی عێراق و هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌نگی دژی داعش، هه‌روه‌ها هاتنه‌كایەوە‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ دژی ئه‌و گرووپه، چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا، رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه: بۆ باسكردنی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ل شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه: گرنگترین خاڵه‌كانی ناكۆكی له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێده‌كرێت وه‌كوو قەیرانی نه‌وت و بودجه‌ی گشتیی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له جه‌نگی دژی داعش و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی.
له‌باره‌ی خراپی دۆخی ئابووریی و كاریگه‌رییه‌كانی، رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا لە راپۆرتێكدا نووسیویەتی: به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چوار مانگ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كۆكردنه‌وه‌ی هاوکاریی و پشتبه‌ستن به قه‌رزكردن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه: باری دارایی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبیی به‌شێوه‌یه‌كه خۆراك و ته‌نانه‌ت سوته‌مه‌نی بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیشیان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دابین ده‌كرێت.
"هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی چه‌كدارانی داعش فراوان ده‌بن"، لەم چوارچێوە رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیمارات هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی: "هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ دژی داعش له لیبیا".
به‌گوێره‌ی رۆژنامەکە: به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له دژی چه‌كدرانی داعش له لیبیا، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا گرێدەدرێ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 8 وڵاتی عه‌ره‌بیی و 15 وڵاتی دیکەی جیهان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.