ئێران شاره كوردییه‌كانی پشتگوێ خستووه
تا ئێستا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردوون

K24 - هه‌ولێر:
براوەی یەکەمی بازنەی تاران له خولی دەیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، دوێنێ لە ناوەندی پارێزگای سنە رایگەیاند، حکوومەت تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو بەڵێنیانەی بە خەڵکی کوردستانی دابوون، جێبەجێیان بکات.
محەممەد رەزا عارف، کە بە مەبەستی ناساندنی دوو پاڵێوراوی سەر بە ریفۆرمخوازان بۆ قۆناخی دووهەمی خوولی دەیەمی پەرلەمانی ئێران سەردانی سنەی کردبوو، گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆمانین كه ئایاری 2013 به خه‌ڵكی كوردستان‌مان دابوون، جێبه‌جێكردنیشیان له پێناو كوردستان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین".
محەممەد رەزا عارف لە بازنه‌ی هەڵبژاردنی په‌رله‌مان لە تاران، دەنگی یەکەمی هێناو بۆ سەرۆکایەتیی ئەم خوولەی پەرلەمانی ئێران، لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی ئێستای پەرلەمان لە پێشبڕکێ دان.