لە سلێمانی تەقە لە بارەگایەكی پارتی كرا

20 فیشەك بەر بارەگاكە كەوتووە

K24 – سلێمانی

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو تەقە لە بارەگای ناوچەی 1ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "كاتژمێر 6:13 خولەكی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تەقە لە بارەگای ناوچەی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە  سلێمانی كرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كوردستان24ی گوت: "بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا لاندگرۆزەر نزیكەی 20 فیشەك بە بارەگاكەوە  نراوە".

سەڵاح شێخ حەسەن، بەرپرسی لیژنە ناوچەی 1ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "سێ كەس لەناو ئۆتۆمبێلێكی جام رەش، تەقەیان لە بارەگای ناوچە كردووە و وێنەی دیمەكانیشیان گرتووە، دوای ئەوەی لەلایەن پێشمەرگەكانی ئێمە وەڵامیان درایەوە شوێنەكەیان جێھێشت".

گوتیشی: "خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، زیانی مادی زۆر بەر بارەگاكەمان كەوتووە".

شێخ سەڵاح، ئاماژەی بەوەشكرد: "تائێستا ھیچ لایەنێكی ئەمنی ئیدارەی سلێمانی لەبارەی رووداوەكە پەیوەندییان پێوە نەكردوین".

شوێنەواری تەقەكردن لە بارەگای ناوچەی 1ی پارتی لە سلێمانی

Fly Erbil Advertisment