لەسەر دەركردنی یاسای كچانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش رێككەوتن دەكرێت

"فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی عێراق رێككەوتوون"

ژمارەیەك كچان و ژنانی ئێزدی لە كاتی ھێرشی داعش بۆسەر شنگال - ئەرشیف
ژمارەیەك كچان و ژنانی ئێزدی لە كاتی ھێرشی داعش بۆسەر شنگال - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر داڕشتنی هەردوو یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکان و كچ و ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش رێکدەکەون.

حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، لەسەر داڕشتنی هەردوو یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکان و كچ و ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش رێککەوتوون، لە ماوەی داهاتووشدا هەردوو یاساکە پەسند دەکرێن.

ئەم لێدوانەی کەعبی لە میانی ئاهەنگێکدا هات، کە لیژنەی خێزان لە پەرلەمانی عێراق، بە هاوکاری چەند رێکخراوی ناحکومی، بۆ رێزگرتن لە كچ و ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش رێکیخستبوو.

Fly Erbil Advertisment