جه‌نگی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان
ته‌نیا له ماوه‌ی 4 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ زیاتر له 500 كه‌س به تۆمه‌تی مامه‌ڵكردن به‌و ماددانه ده‌ستگیركراون.. 169 كه‌سیان حوكم دراون

K24- هه‌ولێر:
تادێت هه‌ڕه‌شه‌كانی دیارده‌ی به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و دراوی ساخته له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان چالاكییه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و مادده و دراوه ساختانه چڕتر ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 503 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به‌و مادده و دراوانه‌وه ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له ماوه‌ی ئه‌و 4 مانگه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 86 كیلۆ و 317 گرام مادده‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌ردا گیراوه، وێرای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 2 ملیۆن و 590 هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ 2 هه‌زار و 500 دۆلاری ساخته.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ست كوردستان24 گه‌یشتوون، له‌كۆی ئه‌و 530 كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، تا ئێستا 169 كه‌سیان حوكمدراون.
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی چه‌كه‌ره‌كردنی ئه‌و دیارده‌یه و شه‌ونخوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه، له‌م گرافیكه‌دا ژینۆ محه‌مه‌د ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو: