گرافیک... هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق
ئەمساڵ میلیشیاکان 47 هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان

K24 - هەولێر
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین جار باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، لەلایەن گرووپ و میلیشیا چەکدارەکانی عێراقەوە، بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، کراونەتە ئامانج. ئەمeریکا، ئێران بە پاڵپشتی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندیش لە میلیشیاکان دەکات لە ئەگەری بەردەوامی کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق.
لە سەرەتای ساڵی 2021 تائێستا میلیشیاکانی عێراق 47 هێرشیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق ئەنجامداوە، کە 6 هێرشی لە رێگەی درۆنەوە بووە.
زۆرترین هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد بووە لە پارێزگای ئەنبار.