"بۆ هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ حزبی ده‌عوه هاوهه‌ڵوێست بووین"
مه‌حموود محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ حزبی ده‌عوه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بووین، كه ئه‌منیه‌ت و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بڕه‌خسێنرێت

K24 - هه‌ولێر:
مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبووینه‌ته‌وه و هه‌ردوو لامان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوهه‌ڵوێست بووین، كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوتی: "ئه‌مڕۆ شاندی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، سه‌ردانی سەرۆك مەسعود بارزانی كرد، دواتریش شانده‌كه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبووه‌وه و باس له بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كرا".
گوتیشی: "له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو لامان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین، كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، خاڵێكی دیكه كه بۆ هه‌ردوو لامان گرنگبوو، ئه‌وه‌یه ژینگه‌یه‌كی باش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بڕه‌خسێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌منیه‌تی هه‌ڵبژاردن دابینبكرێت، كه له كه‌شوهه‌وایه‌كدا بێت هاووڵاتی وه‌ك خۆی چۆن ده‌یه‌وێت، ئاوا ده‌نگ بدات".
گوته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشتر شاندی ئێمه سه‌ردانی نووری مالیكی كردبوو، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێمه كۆكن، كه پێویسته له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌قامگیری بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڕه‌خسێنرێت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش قسمان له‌گه‌ڵ كردوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر و ئێستاش ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، كه 10ی ئۆكتۆبه‌ره، ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ مالیكی هاوهه‌ڵوێست بووین.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، مه‌حموود محه‌مه‌د، ئاشكرای كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باس له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه و قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كراوه، كه كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئاماژه به‌وه كراوه به پێی ئیستیحقاقه‌كان كه ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بێت و سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شیعه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه بێت.
ئاشكراشی كرد، په‌یوه‌ندی پارتی به‌ر له رووخانی رژێمی پێشوو له‌گه‌ڵ حزبی ده‌عوه، په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ بووه، حزبی ده‌عوه و پارتی به‌وه ده‌ناسران، كه زۆر له‌یه‌كه‌وه نزكن.
گوته‌بێژی پارتی راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه پارتی جه‌ختی له‌سه‌ركردووته‌وه، ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ستوور سه‌رچاوه بێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و كێشانه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراون، له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
د.ی