هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پابەندین بە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و لەناوبردنی داعش

"لەگەڵ پێشمەرگە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە"

کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس، گەورە راوێژکاری هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان - لە رێوڕەسمی بەخشینی هاوکاری بە هێزی پێشمەرگە - 8/9/2021 - هەولێر
کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس، گەورە راوێژکاری هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان - لە رێوڕەسمی بەخشینی هاوکاری بە هێزی پێشمەرگە - 8/9/2021 - هەولێر

K24 - هەولێر

گەورە راوێژکاری هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان لەکاتی بەخشینی هاوکاری بە هێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆ 8/9/2021، رایگەیاند، لەگەڵ پێشمەرگە دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە، ئەرکە هاوبەشەکەشیان لەناوبردنی داعشە. ئاماژەی بەوەشدا "هاوپەیمانی نێودەڵەتی پابەندە بە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و لەناوبردنی داعش".

کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس، گەورە راوێژکاری هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، گوتی: "ئێمە لەگەڵ پێشمەرگە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە و ئەرکە هاوبەشەکەشمان ئەوەیە لە داعش بەیەکجارەکی لەناوبەرین".

گوتیشی: "هیچ گومانیشم نییە لەوەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئێمە پێکەوە سەرکەوتوو دەبین، لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکەدا. هاوپەیمانی نێودەڵەتی پابەندە بە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و لەناوبردنی داعش. هیوادارین کە ئەو هاوکارییانەی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت و پێشمەرگەش سوودی لێوەرگرن".

Fly Erbil Advertisment