لە باكووری كوردستان تەقینەوەیەك روویدا

8 سەربازی توركیا برینداربوون

K24 - ئامەد

لە رێگای نێوان شاری ئامەد و فارقین لە باكووری كوردستان تەقینەوەیەك روویدا و  بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان لە ئەنجامدا 8 سەربازی توركیا برینداربوونە.

پەیامنێری (كوردستان24) لە ئامەد رایگەیاند: "تەقینەوەیەك لە رێگای نێوان ئامەد و فارقین روویدا، بەو ھۆیەوە 8 سەربازی توركیا برینداربوون".

گوتیشی: "دوای تەقینەوەكە تیمەكانی فریاگوزاری تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكە برینداران دەگوازنەوە نەخۆشخانەكان، ھەروەھا ھێزە ئەمنییەكان لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێكراوە و رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر".

ھەر چەندە تا ئێستا ھیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆیی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی توركیا لە ناوچە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە ئەنجامدانی تەقینەوەكە تۆمەتبار دەكەن.

Fly Erbil Advertisment