کاندیدێک لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو
هەوڵی کوشتنی کاندیدێک دەدرێت

K24 - هەولێر
کاندیدێکی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە بەغدا راگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەی کەرادە، دەستڕێژی گولـلەیان لە سەدیر خەفاجى کاندیدى هەڵبژاردنى پێشوەختەی عێراق کردووە، بەڵام لەهەوڵى تیرۆرکردنەکە رزگاری بووە.
سەرچاوەکە گوتیشى، ئەو هەوڵە لەکاتى دەرچوونى کاندیدەکە بووە لە ماڵى شێخ ئەوس خەفاجى و تەنیا زیانی ماددی هەبووە.
