سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگە، کورتەیەکی لە کارو چالاکییەکانی دەستەکە خستەڕوو

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆدەبێتەوە

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگە، کورتەیەکی لە کارو چالاکییەکانی دەستەکە خستەڕوو و ئاماژەی بە هەماهەنگیی لە گەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد.

سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی بایەخدان بە بابەتی ژینگەپارێزی کردەوە کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

دووپاتیشی کردەوە کە حکومەت کار دەکات، بۆ پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی کولتووری ژینگەپارێزی لە چوارچێوەی ستاندارە جیهانییەکان.

بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵمەتی جیهانیی کەمکردنەوەی گازە کاربۆنییەکان و حکومەتیش بۆ ئەم مەبەستە، هەنگاوی کردەیی ناوە، بە تایبەت لە بەکارهێنانەوەی ئەو گازانەی لە کێڵگەکانی نەوت دەسووتێنرێت و بەکار هێنانەوەیان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاک بە شێوەیەک، کە مەترسییەکانی لە سەر ژینگە کەم وسنووردار بێت.

لە کۆتاییشدا جەخت لە بەهێزکردنی رێکارەکانی پاراستنی دارستانەکانی کوردستان کرایەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆبوه‌وه‌
Fly Erbil Advertisment