به‌ فه‌رمی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی جامی عێراق راكێشرا

راكێشانی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی جامی عێراق. 21 دێسێمبه‌ری 2021 ـ به‌غدا
راكێشانی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی جامی عێراق. 21 دێسێمبه‌ری 2021 ـ به‌غدا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە فه‌رمی تیروپشکی بۆ دەستنیشانکردنی یاریگاکانی قۆناغی هەشتی جامی عێراق راكێشا و زاخۆ یارییەکەی لە یاریگای خۆی دەکات  و هەولێریش یارییەکەی لە دەرەوە دەبیت.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، 21 دێسێمبه‌ری 2021،  لێژنەی پێشبرکێکان لە باره‌گای فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌ به‌غدا، تیروپشکی بۆ دیاریکردنی یاریگاکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی عێراق کرد کە لەم قۆناغە چوونە دەرەوە بە یەک یاریی دەبێت، بەڵام لە قۆناغی پێشکۆتایی یاریی چوون و گەڕانەوە دەبێت.

لە ئەنجامی تیروپشکەکە زاخۆ یارییەکەی لە قۆناغی هەشت بەرامبەر مەسافی جنووب لە یاریگای خۆی دەبێت، بەڵام هەولێر یارییەکەی بەرامبەر کەرخ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات. لە یارییەکی دیکەشدا قوەی جەویە و زەوڕا لە یاریگای شەعب لە بەغدا یاریی دەکەن.

حەیدەر عەوفی سەرۆکی لێژنەی پێشبرکێکان رایگەیان کە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی لەدوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی عێراق دەکرێن و یاخود وادەیەکی دیکە دیاریی دەکەن.

Fly Erbil Advertisment