ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی ئاسنی هه‌ولێر روویدا
زیانی گیانی هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی ئاسن له شاری هه‌ولێر كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه بریندار بوو.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21/12/2021، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا نارنجۆکێکی دەستی لە کارگەی شیشی کەورگۆسک تەقیوەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی خەبات، بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک، گەیشتنە شوێنی رووداو و دەرکەوت کەوا نارنجۆکەکە لە کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە، کە بەداخەوە لە ئاکامدا کرێکارێک بە ناوی (نایف شاباز چاوشین) تەمەن (45) ساڵ، گیانی لەدەست دا و کرێکارێکی دیكه‌ش بەناوی (سامر ئیسماعیل ته‌ها) بریندار بوو.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی رووداوەکە.