ئامانج رەحیم: لە کابینەی نۆیەمدا 163 بڕیار دەکراون
"پێنج پەیڕەو بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەرکراوە"
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 86 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، 163 بڕیار دەرکراوە.
ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وه‌ك سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئۆفیسه‌كه‌م به‌رپرسیار بووین له ڕێکخستنی کارنامە و کۆنووسی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، هه‌روه‌ها داڕشتنی بڕیارەکان و بەدواداچوونی جێبەجێکردنیان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سێ ساڵی رابردوودا "سكرتارییه‌تی ئەنجوومەنی وەزیران كه24 پڕۆژە یاسای پەسەندکردووە و هه‌روه‌ها 15 پەیڕەوی دەرکردووە، کە ئه‌مانه هه‌موو ئه‌رك و چالاكی سكرتارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوو. زۆربه‌ی زۆری ئه‌م یاسا و پەیڕەوانە په‌یوه‌ندیداربوون به پلانی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان".
ئامانج رەحیم باسی لەوەشکردوە، بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی، پێنج پەیڕەو دەرکراوە، بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی.