ئه‌مساڵ زیاتر له 1300 سه‌رپێچی ژینگه‌یی تۆماركراوه

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ژینگه و دارستانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری رێژه‌ی داربڕین له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه بهوهشدهكهن، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی داریان له دارستانه‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كان بڕیوه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، فوئاد ئه‌حمه‌د زراری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی پۆلیسی ژینگه و دارستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ ژینگه و پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان دروستكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی دار ده‌بڕنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی بێویژدانانه و جیاوازی له‌نێوان داری ته‌ڕ و وشك ناكه‌ن كه ئه‌مه‌ش زیانی زۆر به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی دارستانه‌كان.
فوئاد ئه‌حمه‌د زراری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، گوندنشینه‌كان و خه‌ڵكی نیشته‌جێی نزیك دارستانه‌كان به‌پێی پێویستی خۆیان ساڵانه دارده‌بڕنه‌وه و به‌پێی شاره‌زایی و دڵسۆزی خۆیان بۆ پاراستنی دار و دارستانه‌كان، ته‌نها ئه‌و دار و لق و پۆپانه ده‌بڕن كه وشكبوونه‌ته‌وه و هیچ سوودێكیان نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی پۆلیسی ژینگه و دارستان روونیكرده‌وه، ئه‌مساڵ به‌هۆی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیسی ژینگه و دارستان، چالاكییه‌كانیان زیادیكردووه بۆ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان و پارێزگاری له دارستانه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، فوئاد ئه‌حمه‌د زراری ئاشكرایكرد، داوایان له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار كردووه رێنماییه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا چێشتخانه‌كان دار بۆ برژاندنی ماسی به‌كارنه‌هێنن و قه‌ده‌غه‌بكرێت له‌بری ئه‌وه‌ش غاز به‌كاربهێنن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ راگرتنی داربڕین به مه‌به‌ستی بازرگانیكردن.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی پۆلیسی ژینگه و دارستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه رێژه‌ی 92%ـی دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له دار به‌ڕوو، كه ئه‌م جۆره داره‌ش به رێژه‌یه‌كی زۆر بۆ سووتاندن و برژاندن له چێشتخانه‌كان به‌كاردێت، كه ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌بكرێت، رێژه‌ی 70% رێژه‌ی داربڕین بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی كه‌مده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌و سزایانه‌ی دانراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دارده‌بڕنه‌وه، گوته‌بێژی پۆلیسی ژینگه و دارستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان به‌پێی جۆر و ته‌مه‌نی داره‌كان، سزای پێبژاردن له نێوان 600 هه‌زار دینار بۆ ملیۆنێك دینار بۆ هه‌ر دارێك دانراوه.
له‌باره‌ی ئاماری رێژه‌ی داربڕین بۆ ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان، فوئاد ئه‌حمه‌د زراری رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دار بڕاوه‌ته‌وه و 180 كه‌سیش به تۆمه‌تی داربڕین رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی كۆی گشتی سه‌رپێچییه‌كانی ژینگه، روونیكرده‌وه ئه‌مساڵ 1346 سه‌رپێچی ژینگه‌یی تۆماركراوه، كه بریتین له بیرلێدانی نایاسایی، راوكردن و داربڕین.