نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ی توركیا و سووریا

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماره فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی 6ـی شوباته‌وه، زیاتر له 50 هه‌زار هاووڵاتی له توركیا، باكووری كوردستان، سووریا و رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی رۆژی 6ـی شوباته‌وه، 44 هه‌زار و 218 هاووڵاتی له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 80 هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
ئافاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا تیمه فریاگوزارییه‌كان توانیویانه 528 هه‌زار و 146 هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا رزگاربكه‌ن و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنیش به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماره فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا پێنج هه‌زار و 914 هاووڵاتی له سووریا و رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانییان ھەژاند و سووریاشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.
دوای بوومەلەرزەکانیش چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و لە میانی دوو ھەفتەدا، سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کران.