ئەردۆغان بۆ خه‌ڵكی سه‌مسوور: داوای گەردن ئازایی لە ئێوە دەکەم

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانی سه‌ردانیكردنی لێقه‌ومانی بوومه‌له‌رزه‌كه له شاری سه‌مسووری باكووری كوردستان، داوای گەردن ئازایی لە خەڵکی ناوچه‌كه کرد و رایگەیاند، لە پلانیاندایە 16 هەزار کۆنتێنەر بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان دابمەزرێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە له شاری سه‌مسوور، شەش هەزار و 13 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 17 هەزار و 449 کەسیش برینداربوون و زیاتر لە 62 هەزار و 500 هاووڵاتیش بۆ ئیستانبوڵ و شارەکانی دیکە گواستراونەتەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له گوته‌یه‌كدا بۆ خه‌ڵكی لێقه‌ومای سه‌مسوور رایگه‌یاند، "بەهۆی کاریگەری بوومەلەرزەکان و دۆخی کەشوهەوا و بەربەستەکانی پەیوەست بە داڕمانی ژێرخانی پارێزگاکەوە، بەداخەوە لە چەند رۆژی یەکەمدا نەمانتوانی بەخواستی خۆمان کاربکەین، بۆیە داوای گەردن ئازایی لە ئێوە دەکەم، ئاگاداری هەموو شتێکین، هەرچی پێویست بێت دەیکەین".
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی رزگاركردنی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای بەلاوەنانی بەربەستەکانی چەند رۆژی یەکەم له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی ئه‌م مانگه، پرۆسەی رزگارکردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یان له شاری سەمسوور خێراتركرد، ئێستاش له هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی هاوكاری و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ن بۆ ئه‌و خێزانه زیانپێكه‌وتووانه‌ی ماڵه‌كانیان رووخاوه.